یەکەم کاری بایدن لە کۆشکی سپی ئاشکرابوو

ليست هناك تعليقات



جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، یەکەم هەنگاوەکانی خۆی لە کۆشکی سپیدا، لە پاش وەرگرتنی دەسەڵاتەکانی وڵاتەکە ئاشکراکرد.

بایدن لە کاتی پێشێکشیکردنی ئەندامانی تیمی ژینگەدا، ئاشكرایکرد یەکەم کار لە دوای چوونی بۆ کۆشکی سپی، وەک سەرۆکی ئەمریکا، واژۆکردنی گەڕانەوەی ئەمریکایە بۆ رێکەوتنی پاریس لەبارەی کەشوهەواوە.

ئەمریکا پێشتر واژۆی لەسەر رێکەوتنی پاریس بۆ کەشوهەوا کردبوو، کە وڵاتەکانی ناچاردەکات بەکەمکردنەوەی فڕێدانی گازە ژیانبەخشەکان بۆ هەوا، بەڵام دۆناڵد ترەمپ لە رێککەوتنەکە کشایەوە.

سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا گوتی چاودەخاتە سەر قەڵاچۆکردنی گۆڕانکاریی ژینگە، ئەوەشی خستە روو دەستبەجێ 250 هەزار هەلی کار لە وڵاتەکەیدا دەرەخسێنێت.

بایدن ئاشکرایکرد فۆکەسەکان دەخاتە سەر لەناوبردنی قەتیسمانی گەرما، لەچوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ نۆژەنکردنەوەی ئابووریی ئەمریکای زیانبەرکەوتوو بەهۆی کۆڤید 19.

سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا، ئەندامانی تیمە ژینگەییەکەی هەوڵدەدەن بۆ چارەسەرکردنی هەموو مەترسییە ژینگەییەکان، گوتی "ئێمە لە تەنگژەداین، پێویستە نەتەوەیەکی یەکگرتووبین بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا، هەروەها پێویستیمان بەدەنگەوەهاتنێکی یەکگرتوو هەیە لەبارەی گۆڕانی ژینگەوە".

بایدن کە دەبێتە بە تەمەنترین سەرۆکی ئەمریکا لە مێژوودا، بڕیارە لە 20ی مانگی داهاتوودا دەسەڵاتەکانی وەک سەرۆکی ئەمریکا وەربگرێت. ئەو لە کاتی ناساندنی ئەندامانی تیمە ژینگەییەکەی لە ناوچەی ویلمینگتۆن لە ویلایەتی دیلاوێر، گوتی بایەخ بە ژێرخانی ئاو و ئاوەڕۆ و گواستنەوە و وزە دەدات، ئەوەشی خستەروو ویستی هەیە بۆ دروستکردنی 500 هەزار وێستگەی بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبێلەکانی کارەبا و 1،5 ملیۆن خانووی دۆستی ژینگە.

بایدن هەر لەو بۆنەیەدا ئاماژەی بەوەدا ژمارەیەکی زۆری ئەو بڕیارانەی پەیوەستن بە پاراستنی ژینگە و دۆناڵد ترەمپ، هەڵیپەساردوون، کارا دەکرێنەوە.
جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا. وێنە: Joshua Roberts / AFP

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif