دابەزینی نرخی دراو لەنێوان ووڵاتێکی بەرهەم هێن و بەرخۆر

ليست هناك تعليقات



شێركۆ جمال سعید
-
سیاسەتی نەقدینەی ووڵات ئاراستەی مامەلەی ئابوری ووڵات دیاری دەکات لەو ووڵاتانەی بەرهەم هێنن ، هەربۆیە زۆرجار سیاسەتی نەقدینە ئاراستەی ئابوری‌ ووڵات دەکات و کارێکی وادەکات بەرهەم زیاد بکات و هەناردە زیاد بکات ، ووڵاتێکی وەک چین سیاسەتی نەقدینەی وادەکات نەهێڵیت بەهای دراوی نیشتمانی لە ئاست دۆلار زیاد لەپێویست بەرز‌ بێتەوە تا هانی بازرگان بدات بۆ مامەڵەی ئابوری لەگەڵ چین و هەناردە زیاد بکات هەر ئەمەشە ململانیکەی لەگەڵ ئەمەریکا چڕکردۆتەوە بەتایبەت کەچین ووڵاتێکە کەرەستەی خاوی هەیە ،

ئەو وڵاتانەی کە بەرخۆرو هاوردەکەرن بەتایبەت ئەوانەی سیاسەتی ئابوری رەیعی واتە تاك داهات و پشت دەبەستن بە سەرچاوەی وزە ئەگەر سیاسەتیکی ئابوری حەکیم و ژیریان نەبێی و هەوڵیان نەدابێت بۆ جێگروەی ئەم سەرچاوە داهاتە لەهەموو قەیرانە جیهانی و دابەزینی نرخی نەوت یان ڕوداوی سروشتی یان جەنگە گەورەکان یان داڕمانی گەورەی ئابوری جیهان ئەمان یەکەم و گەورەترین زەرەرمندی قەیرانەکە دەبن ،

ووڵاتێکی وەك عیراق کەنزیکەی ١٥ سالە سیاسەتی هەربێنەو بەرخۆری هەیە بێگومان شەپۆلی گۆرانکاری جیهانی دەی هەژێنێت ، بەڵام بریاری دروست لەکاتی دروست باشترە لە بێباکی ، ناکری لیرەی تورکی و تمەنی ئیرانی لەوپەڕی دارماندابێت و عێراق لاسەر سیاسەتی خەرج کردن و دەسبردن بۆ یدەکی نەقدینەی هێندەی تر سامانەکەی بکات بەدەمی ووڵاتانی ئقلیمی ،

گەر ئەم سیاسەتی بانکی ناوەندی عێراقی زەنگی بەئاگا هێنانەوەبێت بۆ سیاسیەکان و وەزارەتی پلاندانان و پیشەسازی ئابوری لەئامادە باشیدابن بۆ چاکسازی و گۆڕانکاری دەکرێ دراوی عێراقی زوو بگاتەوە پێگەی خۆی و ئەم سیاسەتی دابەزینی نرخی دراوە هاندانە بۆ وەبەرهێنانێ ناو خۆوو کەمتر چاو لەهاوردەکردن بێت ئەوسا کۆمەڵگەش لەبەر خۆریەوە دەبنە وەبەر هێن ،

بەڵام گەر ووڵات هەروا پاشاگەردانی بێت هێندەی تر دراوەکە دەشکێت و میلەتیش‌ لەچڵێسی و بەر خۆری خۆی ناکەوێت ،

کەواتە سیاسەتی دابەزینی نرخی دراو کۆتایی دنیا نیە بەڵام دەکرێ سەرەتای گۆڕانکاری و زەنگی بەئاگایی بێت بۆسیاسیەکان کە ناکریت چێتر بڕیاری نادروست بدەن و سامانی گشتی بەهەدر بدەن هەروەک بەئاگا هێنانە وەیەکیشە بۆ تاك و پیشەوەر و بازرگان کە لە خەیاڵی زوو دەوڵەمەندبون وازبێنن و کەرتی پیشەسازی و کشتوکاڵ و گەشتیاری ببوژێننەوەو واز لەسیاسەتی تاك داهات و ڕەیعی بێنن ،

بانکی ناوەندی عێراق بەم سیاسەتە عێراق لەمایە پوچی دەپارێزێت بەمەرجی حکومەت هەنگاوی تەواو کەر بنێت و چاو بەسیاسەتی ئابوری دا بخشێنێتەوە سەرچاوەکانی داهات زیاد بکات ، نەزیفی ئابوریش کەگەندەڵیە بیوەستێنیت .

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق