ئامانجەکانی کۆبونەوەی تورکیا و عێراق

ليست هناك تعليقات


فارس نەورۆڵی
-
هەرکات چوار دەوڵەتی دەوروبەر تورکیا، عێراق، ئێران، سوریا کۆدەبنەوە هەمیشە یەکێک لە تەوەری گفتوگۆی نێوانیان کێشەی کوردە، بۆیە هەرکات کۆبوونەوە چوار قۆڵییەکان یان دووقۆڵییەکانی ئەو وڵاتانە ئەنجام دەدرێ، ترسێک لای نوخبەی سیاسی وڕۆشنبیری کوردی دروست دەکات. سەردانی کازمی بۆ تورکیا و باشتر بوونی پەیوەندییەکانی عێراق و تورکیا، بەشێکی لەسەر پەراوێزخستنی کورد دەبێت.
ئێستا تورکیا و عێراق گفتوگۆ لەسەر سێ تەوەر دەکەن ئەوانەش ( ئاسایش، ئاو، ئابوری ) ئەگەرچی جاران هەر کۆبوونەوەیەک لە نێوان ئەو دەوڵەتانە بکرایە سەرنج و ترس و خەیاڵی کورد لای پرسی ئاسایش بوو لە نێوان ئەو دەوڵەتانەدا، بەڵام ئێستا هەرسێ پرسەکە جيگای ترسن، چونکە ئێمە لە قۆناغی حکومەت داریداین بۆیە ئەو پرسانە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستان هەیە. جیۆپۆلەتیکی هەرێمی کوردستانیش یەکێکە لە لاوازییەکانی ئێمە، ئەوەی بۆ کورد پێویستە کۆکردنەوەی زاکیرەی سیاسی کوردییە بۆ کارکردن لەسەر ئەو پرسانە وکۆی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە. ئەمەش دەبێت حزبەکان سیاسەت لە فەیسبوک وەرگرنەوە و بیدەنە دەست ئەقڵ بۆ ئەوەی بتوانن کۆدەنگییەک بۆ ئەم قۆناغە دروستبکەن.

لە هەمانکاتدا ئەرکێکی مێژووی و ئەخلاقی هێزە سیاسی و کۆمەڵایەتییەنی پارچەکانی دیکەی کوردستانە. پشتیوانی حکومەتی هەرێم و پرۆسەی سیاسی هەرێم بکەن و گێچەڵی بۆ دروستنەکەن، چونکە هێزی هەرێمی کوردستان دواجار ئومێد و هێزی هەموو کوردە. باوەڕیشم وایە بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە جیهانبینییە دیبلۆماسیەکەی خۆی بتوانێ ئەو هاوسەنگییانە لەسەر ئاستی ناوچەکەوناوخۆ ڕابگرێت و مەترسییەکان لەتەک کۆی حزبەکاندا گفتوگۆ بکات، بۆئەوەی هەمولایەک تواناکانیان بخەنە گەڕتابتوانن ماڵی کورد لەم پەرتەوازەییە دەربازبکەن و پێویستە حزبەکانیش هاوکاری و پشتیوانی تەواوی بکەن.

ئەوکات لێرەوە دەتوانین لە مەترسی ئەو کۆبوونەوانەی نێوان دەوڵەتانی ناوچەکە ڕزگارمان ببێت، یاخود نەهێڵین کاریگەری زۆر خراپی لەسەرمان هەبێت. خەڵکیش ئەم چاوەڕوانییەیان لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەیە، کە جوڵەکانی خێراتر بکات بە هەردوو ئاڕاستەی ناوخۆ و دەرەوەدا.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif