زەمینەی هەرێمی سلێمانی_هەڵەبجە لەبارە

ليست هناك تعليقات



ماوەی چەند مانگێکە چەند هاورێیەک گروپێکیان پێکهێناوە بۆ کۆکردنەوەی پشتیوانی پێکهێنانی هەرێمی سلێمانی_هەڵەبجە کە بەپێی دەستوری عێراق لەمادەکانی ۱۱۷، ۱۱۸، ۱۱۹ رێکخراوە.

من وەک مەبدەئ وە وەک ستراتیژ پێموایە هەرێم لەسەر بنەمای ئیتنیکی مەترسیدارە و هەمیشە وەک هەرەشەیەک تەماشا دەکرێت، بەردەوام گروپە ئیتنییەکانی تر هەوڵی لاوازکردنی دەدەن.

زۆرترین ئەگەر ئەوەیە هەرێمی ئیتنی (عرقی) کە دەبێتە دەرعێک بۆ بنیاتنانی سیستمێکی ستەمکاری مافیا گەری بەناوی پرسی گەلێکەوە، بەڵام ئەگەر هەرێم لەسەر بنەمای پارێزگا و ناوچەی جوگرافی دروستبکرێت بێ ئەوەی هەوڵی زەقکردنەوەی تائیفەگەری و ئیتنی بدرێت، بەڵکو دەتوانرێت لەسەر بنەمای پێکەوە ژیان و خۆشگوزەرانی و هەڵکەوتەی جوگرافی کاربکەین بۆ دروستبونی زۆرترین هەرێم لە عێراق، تا ئەوەی هەم مەترسی بونی دەسەڵاتێکی مەرکەزی برەوێنینەوە، هەم ببێتە هۆی رەواندنەوەی رق و کینە لە هەرێمی کوردستان بەهۆی ناسنامە عرقی (ئیتنی) یەکەی و کارکردن بۆ بەدەستهێنانی دەسەڵاتی زیاتر و کێبرکێی پێشخستنی شارەکانمان لەسەر بنەمای شیاوێتی و پێشبركێ، نەک کروزانەوە و خۆ بە قوربانیکردن وە کردنی بە کاڵایەکی بازرگانی بۆ گروپێکی دەسەڵاتخواز.

ئەم ستراتیژە ئەگەر سەرەتا لە سلێمانی و هەڵەبجە کاری لەسەر بکرێت، دەتوانین لە نەینەوا و دیالە و کەرکوک و سەڵحەدین یش کاری لەسەر بکەین، ئەوکات کورد دەتوانێ لە چوار بۆ پێنج هەرێمی عێراق رۆڵی کاریگەری هەبێت و رێگر دەبێت لە دروستبونەوەی دەسەڵاتێکی مەرکەزی بەهێز بەدەست یەک گروپی تائیفی یان ئیتنیکی، کە ئەوە گەورەترین هەرەشەیەلەسەر ئایندەی هەرێم و عێراق و پرسەی دیموکراسی و پێکەوە ژیان.

بۆیە من پشتیوانی پرۆژەی هەرێمی سلێمانی_هەڵەبجە م و هاوکاری ئەم گروپە ئەبم کە ئەم پرۆژەیە سەرکەوتن بەدەستبهێنێت لە پێناو بوژاندنەوەی زیاتری سلێمانی و بەهێزکردنی زیاتری پێگەی کوردستان لە گەمە سیاسییەکانی عێراق بەدەر لە بەکارهێنانی کارتی ئیتنیکی، بەڵکو کارتی جوگڕافی و دانیشتوان و حوکمڕانی باش بۆ بەدەستهێنانی زیاتری مافە دارایی و دەستورییەکانی هاوڵاتیانی کوردستان و دروستکردنی کێبرکێی سیاسی و ئابوری، لەبری چەوساندنەوە و دروستکردنی رق و کینە.

بەڵام گرنگە ئەم پرسە بە حزبی نەکرێت، دەبێت دیبەیتی گشتی و تاونهۆڵ و پەنێڵ و توێژینەوەی زیاتری بۆ بکرێت تا لە هەوڵێکی گروپی یەوە ببێتە پرۆژەی خەڵک و داواکای فەرمی خەڵک بۆ ئایندە، چونکە هەرێم دوو ئیدارەیی نیە، بەڵکو گێڕانەوەی هێز و دەسەڵاتی دەستوری یە بۆ سلێمانی و هەڵەبجە و هەنگاوی یەکەمی بوژاندنەوەی ئەم هەرێمەیە.

گرنگە لە ئێستاوە هەوڵەکان بۆ بنبڕکردنی مافیا گەری و لێپرسینەوە بەهێزتر بکرێت و رێگە نەدەین ئەم پرۆژەیە بکرێتە کارتێک بەدەست هیچ تاقم و گروپێکەوە.

لەگەڵ بەهێزبونی هەوڵی بەهەرێمبونی سلێمانی و بونی بە بزوتنەوەیەکی جەماوەری ئەم پرسە هەستیارە و روبەروی رەتکردنەوە و رەخنەی توند دەبێتەوە تا ئاستی تەخوین و دەستێوەردان و لەتکرن و دزێوکردنی. بۆیە پێویستە لەئێستاوە ئامادەکاری بۆ کاردانەوەکان بکرێت و لە ئاست میدیا و نوخبە و زەمینە فکری بۆ ئامادە بکرێت، و ئێمەش لە ئەنجومەنی نوێنەران هەموو پشتیوانیەکی دەکەین.

سەرکەوت شەمسەدین
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif