لەدیدارێكی رۆژنامەوانی لەگەڵ كەناڵێكی عیراقی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند: گەشبینە بە گەیشتن بە ڕێككەوتن لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ بۆ گەڕانەوەی شایستە داراییەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان.قوباد تاڵەبانی ڕاشیگەیاند: كێشەكان زۆرن تەنها لە بابەتی یاسای كورتهێنانی دارایی و موچە نییە، بەشێكیان دەگەڕێنەوە بۆ خوێندنەوەی دەستوری، هاوكات ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت، لە بەغدا كەشێكی سیاسی ناتەندروستی دروستكردووە و فشاری سیاسی لەسەر هەمولایەك هەیە، بۆیە پڕۆسەی دانوستان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ بۆ چارەسەری تەواوی كێشەكان ئاسان نین، بەڵام گەشبینی دەربڕی بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتن و بە بێ ئەنجام ناگەرێنەوە.
هاوكات قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشكرد، ئامادەن یاسای كورتهێنانی دارایی عیراق جێبەجێ بكەن و داهاتی نەوت و نا نەوتی تەسلیم بكەن ، لە بەرامبەریشدا پشكی هەرێم لەو قەرزەی وەرگیراوە پێبدرێت.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق