ئەمڕۆ دووشەممە ٢١-١٢-٢٠٢٠ شاندێکی پلاتفۆڕمی کوردستان بۆ پرسە نیشتمانیەکان، کە پێکهاتبوو لە سەرپەرشتیار و بەڕێوبەر و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی پلاتفۆرمەکە ، سەردانی علی حسین، ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی پەیوەندیە نیشتمانیەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کردسهرهتا وهفدەکەی پلاتفۆڕمی کوردستان ئامانجی سهردانهكهیان بۆ لای بەپرسی پەیوەندیەکانی پارتی خستهڕوو کە ناساندنی پلاتفۆرمەکەبوو، دواتر ئامانجی درووستبوون و پێناسهیهكی كورتی ڕێكخراوهكایهن كردو بۆردهكانی پلاتفۆڕم و پڕۆژهی كاری داهاتوویان ڕوون كردهوه.
دواتر علی حسین، بە گرنگیەوە باسی لە پلاتفۆرمەکەی کرد و پێی وابوو گرنگیدان بە پرسە نیشتیمانیەکان کارێکی مەدەنی گرنگ و خزمەتێکی گەورەیە بە نەوەی ئێستاو داهاتووی ئەم وڵاتە و نیشتیمان و پرسەکانی لەسەروو هەموو پرسەکانیترەوەیە لای ئێمە
دواتر دکتۆرە ئاڤێستا کمال، سەرپەرشتیاری پلاتفۆرمەکە پێی وابوو: پەرتەوازەیی و دوور کەوتنەوەی نێوان هێزەکان خزمەت بە داهاتووی هەرێم ناکات و پێویستە هێزە کوردستانیەکان کار لەسەر خاڵە هاوبەشەکانی نێوانیان بکەن، وە پرسە نیشتیمانیەکانیش بە خاڵی کۆکەرەوەی نێوان هەموو هێز و دامەزراوەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی زانی و پێی وابوو دەبێت پێکەوە کاریان بۆ بکەین
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق