لە ئەمریکا سکاڵا دژی فەیسبووک تۆماردەکرێت

ليست هناك تعليقات


زۆربەی ویلایەتەکانی ئەمریکا سکاڵایان لە دژی کۆمپانیای فەیسبووک تۆمارکردووە، دەڵێن سیاسەتێکی ناچارکەرانە بۆ کۆمپانیای رکابەر بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی خۆی رابەری مەیدانی ململانێی نێوان کۆمپانیا زلهێزەکان بێت.

فەیسبووک دووەم کۆمپانیایە لە ئەمریکا رووبەڕووی تەوژمی سکاڵاکان دەبێتەوە دوای ئەوەی لە ئۆکتۆبەری ئەمساڵ وەزارەتی دادی ئەمریکا سکاڵای لە دژی کۆمپانیای ئالفابێتی سەر بە گووگڵ تۆمارکرد و بەوە تۆمەتباریکرد کە کۆمپانیا یەک تریلیۆن دۆلارییەکە توانا داراییەکانی بۆ ململانێکردنی کۆمپانیاکانی دیکە بەکاردەهێنێت. 

ئەو سکاڵایانەی دژی فەیسبووک تۆمارکراون، خۆیان لە مامەڵەکەی 2012ی کۆمپانیاکە دەبیننەوە، کاتێک مارک زۆکێربێرگی بەڕێوەبەر، تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرامی بە 1 ملیار دۆلار کڕی و لە 2014شدا واتسئەپیشی بە 19 ملیۆن دۆلار کڕی.

لێتیشیا جەیمس، داواکاری گشتیی نیویۆرک بەناوی دەیان ویلایەت قسەی کردووە، دەڵێت: "نزیکەی 10 ساڵە، فەیسبووک هەژموون و دەسەڵاتی قۆرخکاری خۆی بۆ هاڕینی کۆمپانیا بچووکەکان بەکارهێناوە."

ئەو داواکارە گشتییەی نیویۆرک ئاماژە بەوەشدەکات، ئەم بەرنامانەی فەیسبووک کڕیویەتی، شوێنی بەردەوامی خەرجیی بەکاربەرانی ئینتەرنێتە. جەیمس دەڵێت: "بەرلەوەی کۆمپانیای کێبڕکێکار بە فەیسبووک بگات فەیسبووک کۆمپانیاکەی قووتداوە".

بەڵام خاوەنی فەیسبووک ئەم سکاڵایانە بە هێرشی دەرەکی ناودەبات و دەڵێت: "شەڕی یەکە بەیەکەیان دەکەین".
لە گوشارەکانی سەر مارک زۆکێربێرگ ئیمەیڵێکی دزەپێکراو بە نموونە دەهێندرێتەوە کە سەرۆکی کۆمپانیای فەیسبووک دەڵێت: "باشترە بیکڕین نەک کێبڕکێیان بکەین."

ئەگەر ئەو تۆمەتانە لە دادگا بەسەر مارک زۆکێربێرگدا ساخببنەوە، رەنگە ئەوکات فەیسبووک ناچاربکرێت واتسئەپ و ئینستاگرام بفرۆشێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif