سەرپەرشتیاری كەی پی بۆ ئاریان تیڤی: دەمانەوێت گرنگی بە پرسە نیشتمانییەكان بدەین

ليست هناك تعليقات



سەرپەرشتیاری پلاتفۆرمی كوردستان بۆ پرسە نیشتمانییەكان: دەمانەوێت ببینە ئەزمونێكی جوان لە كاری مەدەنی و هوشیاری سیاسی بۆ خزمەتكردنی پرسە نیشتمانییەكان

لە بەرنامەیەكی شەوی ڕابردووی ئاریان تیڤی دا، كە تایبەتكرابوو بە ناساندنی (پلاتفۆڕمی كوردستان بۆ پرسە نیشتمانییەكان )و چۆنیەتی كاركردنی پلاتفۆڕمەكە
دكتۆرە ئاڤێستا كمال لە ناساندنی پلاتفۆڕمەكەدا وتی: پلاتفۆڕمی كوردستان، پرۆژەیەكی مەدەنی قازانج نەویستی ئامانجدارە، كە گرنگی بە پرسە نیشتمانییەكان دەدات

لە درێژەی بەرنامەكەدا سەرپەڕشتیاری پلاتفۆڕمی كوردستان ڕایگەیاند: ئێمە دەمانەوێ تواناكانی خۆمان و ئەوانەی هاوكارمانن بخەینەوە خزمەت نیشتمان و گرنگی بەو پرسانە بدەین كە بەداخەوە بەهۆی ململانێی ناشەریفانەی حیزبەكان و بەرژەوەندی شەخسەكانەوە فەرامۆش كراون و پرسی گرنگی نیشتمانیشن

لە كۆتایی بەرنامەكەدا دكتۆرە ئاڤێستا كمال ڕایگەیاند: لەدەرەوەی ئەو ململانێ حیزبیە ناتەندروستەی كەهەیە كار دەكەین و دەمانەوێت نەبینە بەشێك لە ململانێكان تا بتوانین باشتر ئامانجەكانی پلاتفۆرمەكە بهێنینەدی كە خزمەتكردنە بە كۆمەڵگە و پرسە نیشتمانییەكان، كە خۆشبەختانە ژمارەیەك توانای باش لەم پلاتفۆڕمەدا دەیانەوێ خزمەت بكەن و هیوادارم لە هەنگاوەكانی داهاتوماندا بتوانین ببینە بەشێك لە خزمەتكردن بەم نیشتمانە فەرامۆشكراوە




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif