گەندەڵی سەرجەم سێكتەكانی ژیانی تەنیوە

ليست هناك تعليقات


جەمال غەریب حەمە
-
زۆرینە لەسەر ئەوەكۆكین كە گەندەڵی وەك پرۆسە لە هەرێمی كوردستان بەیاسا ڕێكخراوە، بۆیە گەر ویستێك بۆ چاكسازی هەبێت ئەوا بەیاسا ڕێگری لێدەكرێت و ناتوانرێت چاكسازی ڕاستەقینەبكرێت، بەكوردیەكەی كۆی سستەمەكە گەندەڵە.هەرچەند باس لە گەندەڵی بەرپرسان بكرێت وەك دڵۆپێك وایە لە دەریایەك، هەم بەرپرسان و هەم خەڵكیش لەگەڵ ئەو ڕەوشە ڕاهاتون، بۆیە لای زۆرێك بەكارهێنانی دەستەواژەی گەندەڵی هێندە ئاسایی بۆتەوە كە كەس پێی دڵگران نابێت، بە بەرپرسە باڵاكانیشەوە، بەڵام من لێرەدا دەمەوێت باسی دوو توێژبكەم كە ئەگەر هەموو كایەكانی كۆمەڵگە غەرقی گەندەڵی بوبن ئەوا دەبو ئەوان بە خاوێنی بمێننەوە و نەدەبو تێوەبگلێن، بەڵام بەداخەوە ئەوو دوو توێژەش وەك هەموو چینو توێژەكانیتر لە گەندەڵیەوە گلاون، ئەوانیش توێژی دادوەران و پارێزەران لەگەڵ توێژی پزیشكان!

یەكەم: توێژی دادوەران، هەمومان لە كەناڵی (nrt ) یەوە ئەو هەواڵەمان بینی كەسێك براكەی لەلایەن چەند كەسێكەوە بەناڕەوا كوژرابو، پاش ئەو هەمووساڵە لە دادگاش هەر دەستی دەستیان پێكردوون، ئەویش ناوی زۆرێك لە دادوەر و پارێزەرانی هێنا كە لە دادگاكاندا بە میزاجی بەرپرسان دۆسیەكانی تاوان بەلاڕێدادەبەن، بەداخەوە.

دووەم: توێژی پزیشكان، بۆ ئەمەش دیسان هەمومان لێدوانی ئەو پەرستارەمان بینی كە لە بەرنامەیەكی كەناڵی( ڕوداو) دا وەك میوانی بەرنامە كە 47 چیرۆكی نەخوازراوی پزیشكان و كەرتی تەندروستی زۆر نەشیاوی لای خۆی تۆماركردبوو، هەر لەوێدا چەند چیرۆكێی گێڕایەوە، ئەمە تەنیا یەك پەرستار هێندە چیرۆكی تۆماركردووە، ئەی ئەگەر هەموو ئەو كەسانەی كە ئاگاداری ڕوداوی لەوجۆرەن ڕوداوەكان بخەنەڕوو، ئەوكات دەزانرێت لە كەرتی تەندروستیدا چ مەهزەلەیك دەگوزەرێت.

بۆ سێكتەری دادگاش بەهەمان شێوەیە، گەر ئەو كەسانەی ئەگاداری نادادی دادوەر و پارێزەرەكانن دۆسیەكان بخەنە ڕوو ئیتر مانیایەك بۆ یاسا سەروەری نامێنێتەوە.
من دەڵێم بەداخەوە ئەو دوو توێژەش پەیامی پرۆزی خۆیان ونكردوە وەك هەركەسێكی ئاسایی و بازاڕی، كە دەبو هەموو توێژەكانی كۆمەڵگە لە گەندەڵیەوە بگلایەن، بەڵام ئەوان پەیامی پیرۆزی خۆیان بەخاوێنی بهڵایەتەوە، بە داخەوە سستەمەكە ئەوانیشی لە خشتەبرد!
ئایا تا ئێستە بینیوتانە دادوەرێك لەسەر بەلاڕێدابردنی دۆسیەكانی دادگا و پزیشكێك لەسەر مامەڵە نەشیاو و هەڵەی تەندروستی سزا درابن یان لێپێچینەوەیان لەگەڵداكرابێت؟

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif