ئاگادارییەك لە رەگەزنامەی سلێمانیەوە

ليست هناك تعليقات


بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و كارتی نیشتیمانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، لەبەر پابەندی مەرج و ڕێنماییەكانی تەندروستی و ئەو فشارە زۆرەی لەسەر فەرمانگەكانی كارتی نیشتیمانی دروست بووە تەنها مامەڵەی هاوسەرگیری و مامەڵەی جیابوونەوە و مامەڵەی وفاە (مردن) و مامەڵەی منداڵی تازە لە دایكبوون ڕایی دەكرێت .


بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و كارتی نیشتیمانی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا رایگەیاندوە ، جگە لەو ئیشوكارانە زیاتر بۆ مەبەستی دیكە سەردانی فەرمانگەكانی كارتی نیشتیمانی مەكەن و لەكاتی سەردان كردن مەرجەكانی تەندروستی ڕەچاو بكەن بۆ خۆپاراستن بەبێ دەست كێش و دەمامك ناچارین هاووڵاتیان نەكەینە ژوورەوە بۆ فەرمانگەكان لەبەر سەلامەتی هەمووان.

ڕاشیگەیاندووە ، تا ڕۆژی 3-10-2020 كارت نیشتیمانی ھاووڵاتیان گەراوەتەوە وە كەس سەردان ناكات بۆ وەرگرتنەوەی هەروەها داواكارین لە هاووڵاتیان بە زووترین كات سەردانی فەرمانگەكانی كارتی نیشتیمانی بكەن بۆ وەرگرتنەوەی كارتەكانتان بە پێچەوانەوە ھەمووی دەگەرێتەوە بۆ بەغدا.

ئاگاداری
ئاگاداریەك لە بەرێوەبەرایەتی ڕگەزنامەی سلێمانی
ئاگاداری ھاوڵاتیانی خۆشەویست دەكەین لەبەر پابەندی
مەرج و رێنمایەكانی تەندروستی وە ئەو فشارە زۆرەی
لەسەر فەرمانگەكانی كارتی نیشتیمانی دروست بوە لەبەر سەلامەتی ھاوڵاتیان و ڕایی كردنی مامەڵەكانیان
داواتان لیێ دەكەین لە ئێستادا تەنھا بۆ ئەم مەبەستانەی لای خوارەوە سەردانمان بكەن
١- مامەڵەی ھاوسەرگیری
٢- مامەڵەی جیابوونەوە
٣- مامەڵەی وفاە ( مردن )
٤- مامەڵەی منداڵی تازەلە دایك بوو/ دەبێت منداڵەكە تەمەن ( ٣مانگی ) تەواو كردبێت
وەھەروەھا داواكارین لە هاوڵاتیانی بەڕێز جگە لەم ئیشوكارانە زیاتر بۆ مەبەستی تر سەردانی فەرمانگەكانی كارتی نیشتیمانی مەكەن ولەكاتی سەردان كردن مەرجەكانی تەندروستی ڕەچاوبكەن بۆ خۆپاراستن بەبێ دەست كێش و دەمامك ناچارین هاوڵاتیان نەكەینە ژوورەوە بۆ فەرمانگەكان لەبەر سەلامەتی هەموان
بە پێچەوانەوە/ لەبەر پاراستنی كارمەندان و ھاوڵاتیان
دایرەكان دادەخرێن
سەبارەت بە گەراندنەوەی كارتی نیشتیمانی
تا بەرواری ٢٠٢٠/١٠/٣ كارت نیشتیمانی ھاوڵاتیان گەراوەتەوە وە كەس سەردان ناكات بۆ وەرگرتنەوەی
داواكارین لە ھاوڵاتیان بە زووترین كات سەردانی فەرمانگەكانی كارتی نیشتیمانی بكەن بۆ وەرگرتنەوەی كارتەكانتان بە پێچەوانەوە ھەمووی دەگەرێتەوە بۆ بغداد

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif