تۆم و جێری جارێکی دیکە دەگەڕێنەوە

ليست هناك تعليقات


 


تۆم و جێری ئەو فیلم کارتۆنەیە کە کەم کەس هەیە نەیبینیبێت، و دیمەنەکانی تێکەڵی یادەوەرییەکانی منداڵی نەبووبن. دوایین ئەڵقەی تۆم و جێری لە ساڵی 1993 لەلایەن کۆمپانیای وارنەر بڵاوکرایەوە و ئێستا خەریکی بەرهەمهێنانی فیلمێکی نوێی تۆم و جێرییە .


وارنەر کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنانی فیلمی سینەمایی و کارتۆنە کە دەیەوێت لە ئاداری 2021 فیلمێکی نوێی تۆم و جێری لە سینەماکان نمایش بکات. جیاواز لە زنجیرەکانی دیکەی تۆم و جێری، لە فیلمە نوێکەدا ئەکتەر و شوێنەکان راستین، تەنیا مشک و پشیلەکە کارتۆنین.



دیمەنێک لە فیلمە نوێیەکە

لە فیلمەکەدا هەریەکە لە کلۆی گرایس، ئەکتەری ئەمریکی و رۆب دیلان، ئەکتەری کۆمیدی رۆڵی سەرەکی دەبینن. رووداوەکانی ناو فیلمەکە باسی فەرمانبەرێک دەکات کە لە هۆتێلێکی گەورە کاردەکات، خاوەنی هۆتێلەکە داوای لێدەکات پشیلەیەک "تۆم" بهێنێت بۆ راوکردنی مشکێک "جێری". بەڵام کچە فەرمانبەرەکە لەگەڵ پشیلە و مشکەکە یەکدەگرن و رووبەڕووی خاوەنی هۆتێلەکە دەبنەوە، چونکە پێیانوایە کەسێکی خراپە و خەریکی دانانی پلانی خراپە.

تۆم و جێری زنجیرە کارتۆنێکی ئەمریکییە کە لە وێنەی جوڵاو دروستکراون، زنجیرەکە لە 161 ئەڵقە پێکهاتووە کە سەرەتای ساڵی 1940 لە لایەن جۆزێڤ باربەرا و ویلیام هانا بەرهەمهێنرابوون، تاوەکو ئێستا حەوت خەڵاتی ئۆسکاری بەدەستهێناوە و 13 جاریش پاڵێوراو بووە بۆ بردنەوەی خەڵاتەکە.

 

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif