سەرۆک کۆمار بانگهێشتنامەیەکی فەرمی لە میر نەواف ئەحمەد جابر سەباح پێگەیشت بۆ سەردانیکردنی کوەیت
سەرۆک کۆمار د.بەرهەم ساڵح، ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٠٢٠/١١/٢ لە کۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە سالم زەمانان باڵیۆزی کوەیت لە عێراق.
لە سەرەتای دیدارەکەدا باڵیۆز کوەیت سڵاو و رێزی شێخ نەواف ئەحمەد جابر سەباح میری دەوڵەتی کوەیتی گەیاندە سەرۆک بەرھەم، ھاوکات نامەیەکی دەستنووسی میری گەیاندە سەرۆک کۆمار و بانگهێشتی فەرمی کرد تاوەکو سەردانی کوەیت بکات، لەلای خۆیەوە سەرۆک کۆمار لە رێگەی باڵیۆز سالم زەمانانی سڵاوی خۆی گەیاند بە شێخ ئەحمەد جابر سەباح.
لە دیدارەکەدا باس لە پەیوەندی دێرین و دۆستانەی نێوان عێراق و کوەیت کرا و جەختکرایەوە لە کارکردن لەسەر بەھێزکردنی پەیوەندییەکان، بە ئاڕاستەی زیاتر هەماهەنگیکردن لە سەرجەم بوارەکاندا، بەجۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەل و وڵاتی برا و دۆست بکات و ھاوکات بەهای هاریکاری و خۆشەویستی و ئاشتی لە ناوچەکەدا بچەسپێنێ.
سەرۆک کۆمار بانگهێشتنامەکەی میر نەواف ئەحمەد جابر سەباحی قبوڵکرد بۆ سەردانیکردنی کوەیت و رایگەیاند لە کاتێکی گونجاودا سەردانی کوەیت دەکات.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا باڵیۆزی کوەیت سوپاس و ستایشی خۆی گەیاندە سەرۆک کۆمار و جەختیکردەوە لەسەر سوربوونی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاری بەرهەمدار لەگەڵ ععێراقدا
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق