پارتی و یەکێتی لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەدان

ليست هناك تعليقات


بە سەرپەرشتیی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر لە کۆبوونەوەدان. 

لە کۆبوونەوەکەدا تیمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەن، شاندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی سەرۆکایەتی دەکات، پێکهاتوون لە رزگار عەلی، شاڵاو عەلی عەسکەری، سۆران شەهید جەمال تاهیر و دکتۆر خەسرەو گوڵ محەممەد.

شاندی پارتیش پێکهاتوون لە، هۆشیار زێباری، مەحموود محەممەد، عەلی حوسێن و دڵشاد شەهاب. 

بەپێی زانیارییەکانی رووداو، هێرشی پەکەکە بۆسەر پێشمەرگە و مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو هێزە و جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئیداری بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەت لە پرسە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکەن.

11ـی ئابی رابردوو یەکێتی و پارتی لە دووکان کۆبوونەوە، دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکە راگەیێندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتبوو، لەسەر شەش خاڵ رێککەوتوون و کۆبوونەوەی داهاتوویشیان لە ئاستی مەکتەبی سیاسیدا، لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەبێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif