محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود، سكرتێری حزبی سۆشیالیست دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی سه‌ركه‌وتنی جۆ بایدن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مەریكا راگه‌یاند،كاتی خۆی جۆ بایدن بە جەنابی كاك مەسعود بارزانی گوتبوو لە تەمەنی من و تۆدا كورد دەبێتە خاوەن دەوڵەت، ئێستاش پێویسته ئه‌و وته بیر بایدن بخه‌ینه‌وه.
گوتیشی: "دابەشكردنی عێراق بەسەر سێ ھەرێم كە پێشتر لەلایەن بایدن باسی لێوەكراوە، چارەسەری كێشەكانی عێراق دەكات، پێویستە ئەم نەخشەیە بیر بایدن بخرێتەوە".
محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود، ئاماژەی بەوەشكرد: "كێشەكانی عێراق زۆرن، ئەوەتا لەسەر دەریای نەوتە ناتوانێ مووچەی خەڵك بدات، ئێستا عێراق دەوڵەت نییە و لە دۆخێكی خراپدایە، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە یەكسانی نییە و لایەنێك دەیەوێت دەست بەسەر ھەموو عێراقدا بگرێت".
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق