بۆیەکەمجار باسی کێشەکانی لەگەڵ مێسی دەکات

ليست هناك تعليقات


ئانتوان گریزمان بۆیەکەمجار لەبارەی دەنگۆیەکانی کێشەی لەگەڵ مێسی دێتە دەنگ و باسی قژە درێژەکەشی دەکات.
ئانتوان گریزمان، هێرشبەری فەرەنسی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە دیمانەیەکی لەگەڵ بەرنامەی یونیڤێرسۆ ڤاڵدانۆ لەبارەی دەنگۆی بوونی کێشە لە نێوان ئەو و میسی دەڵێت ‘کاتێک هاتمە بارسێلۆنا مێسی پێیگوتم کاتێک جاری یەکەم رەتتکردەوە بێیە بارسێلۆنا و ئۆفەری یانەکەمانت رەتکردەوە لێت تووڕە بووم، بەڵام ئێستا کە هاتییە یانەکەمان من تاکو مردن لەگەڵتم، من خۆشم رۆژانە هەست بە پاڵپشتییەکەی مێسی دەکەم

گریزۆ لەبارەی قسەکانی مامی کە بە تووندی هێرشی کردبووە سەر مێسی و بە کەسێکی خۆپەرست ناوی بردبوو، دەڵێت ‘لە تەمەنی 14 ساڵییەوە قسەم لەگەڵی نەکردووە ە پەیوەندیمان نییە

هەروەها هێرشبەرەکەی پێشووی ئاتلێتیکۆ مەدرید لەبارەی قژە درێژەکەی کە لەلایەن هاندەرانییەوە گلەیی لەسەر لێدەکرێت و بە هۆکاری دابەزینی ئاستی دادەنرێت، دەڵێت ‘ئامادەنیم قژم کورت بکەمەوە تەنانەت ئەگەر یانەکەشم داوام لێبکات، چونکە هاوسەرەکەم و مندالەکانم پێیان جوانە’.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif