مێسی بۆ گریزمان: تاوەکو مردن لەگەڵت دەبم

ليست هناك تعليقات


 
ئانتوان گریزمان، هێرشبەری فەرەنسی لەبارەی قسەکانی مامی لە بارەی لیۆنێل مێسییەوە قسەیکرد و کرد و گوتی، ماوەیەکی زۆر درێژە پەیوەندیی لەگەڵ مامی هەر نییە.

گریزمان لەلێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا گوتی، بە مێسیم گوت پەیوەندیم لەگەڵ مامم نییە و هیچ پەیوەندییەکەم بەو قسانەوە نییە کەو ئەو کردوویەتی، سێ ساڵیش دەبێت قسەم لەگەڵی نەکردووە، ئێستاش ژمارەی تەلەفۆنەکەیم نییە، لەکاتێکدا مامی یاریزانەکە گوتبووی، هۆکاری باش دەرنەوکەوتنی گریزمان لە بارسێلۆنا مێسییە.

گریزمان زیاتر قسەیکرد و دەڵێت، مێسی بەتەواوی لێم تێگەیشت، زۆر رێزی گرتم و دەزانێت کە ئەو لای من نموونەی باڵایە بۆ من.

هێرشبەرەکەی بارسێلۆنا لەبارەی مێسییەوە دەڵێت، کاتێک هاتمە بارسێلۆنا قسەم لەگەڵ مێسی کرد، ئەو پێی گوتم، جاری یەکەم کە دەستەوارەی بارسێلۆنات رەتکردەوە دڵگرانبووم.

گریزمان زیاتر قسەیکرد و گوتی، مێسی پێی گوتم، کاتێک بوویتە یەکێک لە یانەکە، تاوەکو مردن لەگەڵت دەبم و هەموو رۆژێکیش هەست بەوەدەکەم.

هێرشبەرە فەرەنسییەکە گوتی، ئەو رەخنانەی لێم دەگیرێن قبوڵیان دەکەم، چونکە لە باشترین کاتەکانمدا نیم، دەزانم کە بەم هۆیەوە بوومەتە ئامانجێکی ئاسانی میدیاکان، سەرەرای ئەوەی کە لە ماوەی ساڵ و نیوێکی رابردوودا، سێ راهێنەری جیاواز لەگەڵ بارسێلۆنا کارییانکردووە، کە لەرووی شێوازی مەشقدانەوە و یارییکردنیان لە یەکدی جیاوازن و ڤایرۆسی کۆرۆناش کاریگەریی زۆری هەبووە، بەڵام دەبێت چاوەڕێ بکەین و بە تێپەڕبوونی کات و متمانە بەخۆبوون باشتر دەبم.

گریزۆ دەڵێت، کاتێک ویستی پەیوەندی بە بارسێلۆناوە بکات دەیەویست گۆڕانکاری بکات، هەندێک لە هاوڕێکانیشی لە ئاتلێتیکۆ مەدرید وەک دیێگۆ گۆدین و لوکاس هێرناندێز، یارمەتیاندام بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانەکەوە بکەم، جگە لەوەش چەند شتێکی دیکە هەبوون کە دەمەویست ئەنجامیانبدەم.

ئانتوان گریزمان لە هاوینی رابردوودا، بەرامبەر 120 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدەوە پەیوەندیی بە ریزەکانی یانەی بارسێلۆنا کرد، بەڵام تاوەکو ئێستا ئاستی راستەقینەی خۆی پێشکێشنەکردووە و ئەمەش بووەتە هۆکاری ئەوەی لەلایەن میدیا و هاندەرانەوە رووبەڕووی رەخنەی زۆر ببێتەوە

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif