زڵاتان سەرکەوتنێکی دیکەی بە میلان بەخشی

ليست هناك تعليقات



زڵاتان هەمیشە سوڵتان، ئیدی ئەو سپۆنسەری سەرکەوتنەکانی میلانە و ئەمجارەش بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ شکستی بە ناپۆلی هێنا، کە لە خولەکی 20 بە سەرێکی سەرسوڕهێنەر گۆڵی یەکەمی بۆ رۆسۆنێری بەدەستهێنا.
نیوەی یەکەم کۆتاییهات و لە نیوەی دووەمیشدا هەر سوڵتان دەستپێشخەربوو، کاتێک لە خولەکی 54دا گۆڵی دووەمیشی بۆ میلان هێنا.

دوای 9 خولەک یاریزانانی ناپۆلی هەڵەیەکی کیسێیان قۆستەوە، کە زیادەڕۆیی کرد لە یاریکردن بە تۆپ و درایس مارتینز گۆڵێکی بۆ ناپۆلی بەدەستهێنا.

لە کاتێکدا کە ناپۆلی بەدوای یەکسانبووندا دەگەڕا باکایۆکۆ کارتی دووەمی زەردی وەرگرت و لە یارییەکە دەرکرا.

لە خولەکی 75 هەواڵە ناخۆشەکە گەیشت و سوڵتانی رۆسۆنێری بەهۆی پێکانەوە یاریگەی جێهێشت. هەر ئەوەندە نا، بەڵکو کیسێش بەهەمان هۆکار لە یاریگە دەرچوو، بەڵام پیتەر هاوگی نەرویجی لە کاتی زیادکراودا گۆڵی سێیەم و دڵنیایی بۆ میلان تۆمارکرد و ژمارەی خاڵەکانی گەیشتە 20 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندیی، خاڵەکانی ناپۆلیش بە 14 مانەوە و گەڕایەوە پلەی شەشەم

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif