ئێران مامەڵەی سنووردار لەگەڵ ئەمریکا رەتناکاتەوە

ليست هناك تعليقات


گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، هەبوونی پەیوەندی لەنێوان تاران و واشنتن ئاسان نییە، بەڵام دەکرێت هەندێک جۆر مامەڵەش لەنێوانیاندا هەبێت.

سەعید خەتیبزادە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانییدا رایگەیاند، "داهاتووی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکان ئاسان و سادە نییە. ویلایەتە یەکگرتووەکان تاوانی چەندبارەی بەرامبەر خەڵکی ئێران کردووە."

بە گوتەی خەتیبزادە، پاڵپشتیکردنی سەدام لە ماوەی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران، سەپاندنی سزا بەسەر ئێران و ئەو هێرشەی کە کانوونی دووەمی رابردوو کرا و بووە هۆی کوژرانی قاسم سولەیمانی، ژمارەیەک لەو "تاوانانەن" واشنتن بەرامبەر تاران کردوونی.

بەڵام گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەبوونی مامەڵە لە هەندێک ئاستدا لەنێوان وڵاتەکەی و ئەمریکادا رەتناکاتەوە.

سەعد خەتیبزادە گوتی، "شتێکی سرووشتییە کە دوو ئەندامی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە هۆشیارییەوە هەندێک شت ئاڵوگۆڕبکەن، ئەوەش لە چوارچێوەیەکی زانراو و ئاشکرادا"، بەڵام گوتیشی تاران "لیستی تاوانەکان"ـی ئەمریکاشی لەبیر ناچێتەوە.

ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران زیاد لە چوار دەیەیە دوژمنی یەکدین و لە ماوەی دەسەڵاتی ئیدارەی ترەمپیشدا دووجار نزیکبوون لە هەڵگیرسانی شەڕ.

جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بەڵێنی داوە بگەڕێتەوە بۆ دیپلۆماسی بە مەبەستی کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان واشنتن و تاران.

حکومەتی ئێران بە سەرۆکایەتیی حەسەن رووحانی بە هۆشیارییەوە پێشوازی لە سەرکەوتنی بایدن دەکات، بەڵام نەریتخوازانی ئێران رەخنە لە حکومەت دەگرن و دەڵێن، واشنتن هیچ کات سیاسەتی بەرامبەر تاران ناگۆڕێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif