دەبێتە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا

ليست هناك تعليقات


میدیای ئەمریکا لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە رایگەیاند: "جۆ بایدن، ئەنتۆنی بلینکن دەکاتە وەزیری دەرەوە لە ئیدارەکەی". بڕیاریشە سبەی بایدن بەشێکی کابینەی حکومەتەکەی رابگەیێنێت .

سەرچاوەکان دەڵێ بلینکن وەکو کەسێکی نزیکی بایدن بەهێزترین بەربژێرە بۆ پۆستی وەزیری دەرەوە لە ئیدارەی نوێی ئەمریکا، بەپێی گوتەی ئەندامانی تیمی بایدن، بڕیارە سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا ناوی ژمارەیەک لە وەزیرەکانی ئاشکرا بکات، سووریشە لەسەر ئەوەی رێورەسمی سوێندخواردنی وەزیرەکانی حکومەتەکەی بە شێوەی کورتخایەن بێت و رێورەسمی فراوان ناکرێن، هۆکارەکەشی پەتای کۆرۆنایە.

رۆن کڵین، سەرۆکی ستافی کۆشکی سپی رایگەیاند: "داوا لە ئیدارەی ترەمپ دەکەین بە فەرمی دان بە بردنەوەی بایدن دابنێت بۆ ئەوەی پرۆسەی دەستاودەستکردنی دەسەڵات دەستپێبکات"، راشیگەیاند: "سێشەممە ژمارەیەک ئەندامی ئیدارەی بایدن دەبینن، بەڵام جارێ ناوەکانیان ئاشکرا ناکەین".

پێنجشەممەی رابردوو جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا رایگەیاند: وەزیری گەنجینەی ئەمریکای دیاریکردووە. بەپێی میدیای ئەمریکاش بایدن لەو چەند رۆژەی داهاتوو ناوی وەزیری دەرەوەش ئاشکرا دەکات، جگە لە ئەنتۆنی بلینکن، سوزان رایس راوێژکاری پێشووتری ئاسایشی نیشتمانیش بۆ ئەو پۆستە بەربژێرە.

پێشتر لە ماوەی دەسەڵاتی باراک ئۆبامادا ئەنتۆنی بلینکن چەندینجار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆبووەتەوە، ساڵی رابردووش لەبارەی هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان رەخنەی لە ئیدارەی وڵاتەکەی گرت و رایگەیاند: "ترەمپ متمانەی ئەمریکای شکاند لە ناوچەکە بە کشانەوەی لە سووریا،کوردیش کە هاوپەیمانی ئەمریکان لە شەڕی دژی داعش لە دۆخێکی ناهەمواردا بە تەنیا جێمان ."


ئەنتۆنی بلینکن

- ساڵی 1962 لە دایکبووە.

- لە خێزانێکی جووە.

- سەر بە دیموکراتەکانی ئەمریکایە.

- بەکالۆریۆسی لە زانکۆی هارڤارد بەدەستهێناوە.

- دکتۆرای لە یاسا لە زانکۆی کۆڵۆمبیا وەرگرتووە.

- لە 1994 تاوەکو 2001 لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا خزمەتی کردووە.

- 2009 تاوەکو 2013 یاریدەدەری جێگری سەرۆکی ئەمریکا بووە.

- راوێژکاری جۆبایدن بۆ کاروباری ئاسایشی نیشتمانی.

- 2015 تاوەکو 2017 جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بووە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif