هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی خاڵەکانی ڕێککەوتننامەی شەنگال دەستیپێکرد

ليست هناك تعليقات



وەزارەتی بەرگری عێراق ئاشکرایکرد، یەکێک لە هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی خاڵەکانی ڕێککەوتننامەی شەنگال دەستیپێکردووە و پۆلیسی فیدڕاڵی دەچێتە ناو شاری شەنگالەوە.
لیوا تەحسین خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، بە ئاژانسی فەرمی عێراقی ڕاگەیاندووە، “سەرەتا ئەندامانی پۆلیسی فیدڕاڵی دەچنە ناو قەزای شەنگالەوە و دۆسییەی ئەمنی ناو شارەکە بەدەست پۆلیسەوە دەبێت”.

بە وتەی خەفاجی، جگە لە پۆلیس ڕێگە بە هیچ هێزێکی دیکە نادرێت بچێتە ناو شارەکە و تەنها ئاڵای عێراقیش لەناو قەزاکە هەڵدەکرێت.

بەپێی زانیارییەکان وەک چۆن دۆسییەی ئەمنی ناو شارەکە بە فیرقەی شەشی پۆلیسی فیدڕاڵی سپێردراوە، ئاواش دۆسییەی دەرەوەی شارەکە لە دەست سوپای عێراقدا دەبێت.

رۆژی 9 تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، هەولێر و بەغدا لەسەر دروستکردنی ئیدارەیەکی نوێ بۆ قەزای شەنگال رێککەوتن.

بەپێی رێککەوتننامەکە، ئیدارەیەکی ھاوبەش لەنێوان حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی ھەرێم لە شەنگال دروست دەکرێت و دۆسیەی ئەمنی شارەکە بە پۆلیسی خۆجێی و پاراستنی دەرەوەی شارەکەش بە سوپای عێراق و پێشمەرگە دەسپێردرێت

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif