فەرەنسا ئەم ناوەی قەدەغە كرد

ليست هناك تعليقات


حكومه‌تی فه‌ره‌نسا، به‌ ره‌سمی ناوی رێكخستنی پانتوركی راستڕه‌وی توندڕه‌وی ناسراو به‌ "گورگه‌ بۆره‌كان"ی قه‌ده‌غه‌ كرد.

وه‌زیری ناوخۆی فه‌ره‌نسا، "گیرار دارمانان" له‌ رێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه‌ نووسیویه‌تی: "ئه‌مڕۆ به‌ فه‌رمانی سه‌رۆكی وڵات، ئیمانوێڵ ماكرۆن گورگه‌ بۆره‌كانمان قه‌ده‌غه‌ كرد"

هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و گرووپه‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌‌ رێكخستنێكی توندڕه‌وی توركییه‌ و كار بۆ درووستكردنی رق و جیاكاری ده‌كات و له‌ كرده‌وه‌ی توندوتیژی تێوه‌گلاوه‌".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق