د.موئمین بۆ میهر: پەیوەندی کورد لە گەڵ بایدن حەتمەن زۆر دڵخۆشکەر نابێت

ليست هناك تعليقات


بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, د. موئمین زەڵمی کارناسی سیاسی کوردستانی عێراق و مامۆستای زانکۆ، لە دیمانە لە گەڵ هەواڵنێری مێھر ڕایگەیاند کە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا چەند راستییەکی گەورەی دەرخست.

د. موئمین زەڵمی وتی : ئەوەی کە تێگەشتنی جیھانی گۆڕی بەرامبەر خولی سەرۆکایەتی ئەمریکا کە زۆرینە پێیان وابوو لە ئەمریکا سەرۆک ھەشت ساڵەیە لەگەڵ ئەوەشدا ئەمریکییەکان خۆیان بە ئاشکرا تەڵەکەبازی و خروقاتی ھەڵبژاردنیان خستەروو و متمانەیان بە ھەڵبژاردن و دیموکراسی زیاتر تێکشکاند.

وتیشی: سەرۆکایەتی نوێی ئەمریکا لە ھەریەک لە سەرۆک و جێگرەکەی تێگەشتنی جیاوازیان لەگەڵ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ھەیە، دەرچوونی خاتوونێکیش بۆ یەکەمین جار بە جێگری سەرۆک خالێکی جیاوازە.

بە وتەی دوکتۆر زەڵمی سەرەڕای ئەوەی کە سەرکردەکانی کورد پەیوەندی نزیک و دۆستانەیان لەگەڵ سەرۆکی نوێی ئەمریکا ھەیە بە تایبەت سەرۆک کۆماری عێراق و مەسعود بارزانی و سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکی حکومەت، ئەم پەیوەندییە دێرینەیە حەتمەن چاوەرێیی زۆر دڵخۆشکەری لێناکەوێتەوە بەڵام تا رادەیەکیش لەگەڵ دەستپێکردنی سەرۆکی نوێدا کورد مەترسییەکانی رابردووی تێدەپەرێنێت.

ئەوەشی وت کە ئەو ماوەیەی ماوە تا دەستبەکاربوونی سەرۆکی نوێ، سەرۆکی ئێستای ئەمریکا لە کەشێکی ئاڵۆزی دەروونیدایە و لە پڵنگێکی بریندار ئەچێت بۆیەش کورد پێویستە زیاتر وریایی ھەبێت و ئاونەکاتە ئاشی ئاڵۆزییەکانەوە.

سەبارەت بە ھاوسەنگی سیاسی ناو عێراق، ئەو کارناسە سیاسییە وتی: سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا چاوەرێی گۆڕانکاری ستراتیجی لێناکرێت بەڵام ھارمۆنیبوون و نەرمی نواندنی سەرۆکی نوێ بەرامبەر بە عێراق و ئێرانی دراوسێی بە خاڵێکی دەبینرێت کە پێناچێت ببێتە ھۆیەکی کاریگەر بۆ گۆرینی ھاوسەنگییەکی ستراتیجی لە سیاسەتی عێراق.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif