لە کرماشان ڤاکسینی کۆرۆنا دۆزراوەتەوە و سەرکەوتنی بەدەستهێناوە

ليست هناك تعليقات



ئێستا کە هەشت مانگ لە پەرەسەندنی نەخۆشینی کۆرۆنا لە ئێران تێدەپەڕێت و ڕۆژانە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک دەکوژێت، زانایەکی کرماشانی لە دیمانەیەکدا ڕایگەیاند کە یەکەم دەرمانی کۆتایی هێنەر بە کۆرۆنای دروست کردووە.

پڕۆفسۆر عەلی موستەفایی، داهێنەری ئەم دەرمانە ڕایگەیاند: دەرمانەکەی توانیویەتی مۆڵەتی سەرەتایی ڕێکخراوەی تەندروستی ئێران وەرگرێت و پەسەند کراوە.

پڕۆفسۆر موستەفایی وتی: کە ئەم دەرمانە بە شێوەیەکی نوێ لە سەر بەیسی چەندین گیای ناوچەی خۆمان دروست بووە کە تایبەتمەندی دەرمانییان هەیە. 

ئەوەشی راگەیاند کە تا ئێستا 2 هەزار و 500 نەخۆش بەم دەرمانە لە کۆرۆنا ڕزگاریان بووە. لەبارەی پاشهاتەکانی بەکارهێنانی ئەم دەرمانەوە پڕۆفسۆر موستەفایی وتی: بەیسی دەرمانەکە گیاییە و هیچ پاشهاتێکی نییە و زەرەری نابێت بۆ ئەوانەی بەکاری دێنن.

ئەوەشی راگەیاند کە ئەوانەی بە سووکی تووشی کۆرۆنا بوونە بەم دەرمانە یەکسەر چاک دەبنەوە و بۆ چارەسەریی ئەوانەش کە بە قورسی تووشی کۆرۆنا هاتوون زۆر بەکەڵکە و کاریگەریی ئیجابی هەیە.

مەحموود ڕەزا مورادی سەرۆکی زانکۆی زانستی پزیشکی کرماشان سەبارەت بە دروست کردنی ئەم دەرمانە لە لایەن پڕۆفسۆر موستەفایی بە مێهری وت: ئەمە شانازییەکی گەورەیە بۆ کرماشان و ئێران.

ڕاشیگەیاند ئەگەر ئەم دەرمانە دوایین مۆڵەت وەدەست بێنێت بە زووترین کات دەگاتە ناوەندە دەرمانییەکانی وڵات.

دوکتۆر قوباد موحەمەدی جێگری خۆراک و دەرمانی زانکۆی زانستی پزیشکی کرماشان سەبارەت بە وەرگرتنی مۆڵەتی کۆتایی بۆ بەرهەم هێنان و دابەش کردنی ئەم دەرمانە رایگەیاند: هەموو ڕێوشوێنەکان گیراوەتە بەر و دۆسیەی ئەم دەرمانە نێردراوەتە تاران و ڕێکخراوەی دەرمانی وڵات خەریکە دوایین لێکدانەوەی بۆ دەکات.

ئەوەشی وت کە پێدەچێت تا حەوتەی داهاتوو دوایین مۆڵەتی پێویست وەربگیردرێت و وەک یەکەم دەرمانی کۆتایی هێنەر و یەکلایی کۆرۆنا لە جیهان کەڵکی لێوەربگیردرێت.


سەرچاوە/ ئاژانسی میهر

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif