چەند لایەنێکى سیاسى تانە لە یاساى هەڵبژاردن دەدەن

ليست هناك تعليقات


ئەندامێکى هاوپەیمانى نەسر ئاشکرایدەکات کە چەند لایەنێکى سیاسى تانە لە یاساى هەڵبژاردنى پەرلەمانی عێراق دەدەن، ئەنجامدانى هەڵبژاردنیش لەمانگى حوزەیراندا بە مەحاڵ دەزانێت.

محەمەد نورى، ئەندامى هاوپەیمانى نەسر لەلێدوانێکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، چەند لایەنێکى سیاسى کە هەر لە سەرەتاوە تێبینیان لەسەر یاساى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەران هەبوە، لەئایندەیەکى نزیکدا لە دادگاى فیدراڵى تانە لە یاساکە دەدەن.

ئەوە لەکاتێكدایە ئێوارەى ئەمرۆ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عێراق یاساى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى پەسەند کرد.

سەبارەت بە ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختیش کە بڕیارە لە مانگى حوزەیرانى ساڵی داهاتو ئەنجام بدرێت، ئەو ئەندامەى هاوپەیمانى نەسر بە دورى دەزانێت لەوداەى دیارىکراوى خۆیدا ئەنجام بدرێت و پێشبینی كرد بۆ مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی داهاتو دوابخرێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif