راوێژكارێك: فریشته‌یه‌ك له‌ ئه‌فریقاوه‌ هاتووه‌ بۆ سه‌ركه‌وتنی تره‌مپ

ليست هناك تعليقات


"پاوڵا وایت"، موژده‌ده‌ری ئینجیلی و راوێژكاری ئاینی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، "دۆناڵد تره‌مپ"، مه‌راسیمێكی ئاینی رێكخستن بۆ پشتیوانیكردن له‌ "تره‌مپ" و گوتی: "شه‌یتان ده‌یه‌وێت ده‌نگه‌كانمان بدزێت و فریشته‌یه‌كیش له‌ ئه‌فریقاوه‌ هاتووه‌ بۆ هاوكاریكردنمان".

ئه‌و له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا گوتی: "گوێ له‌ ده‌نگی سه‌ركه‌وتن بگرن، خوداوه‌ند ده‌ڵێت سه‌ركه‌وتن دێت، گوێ له‌ ئاسمان بگرن، هه‌ر ده‌ڵێت: سه‌ركه‌وتن.. سه‌ركه‌وتن.. سه‌ركه‌وتن".

ئه‌و راوێژكاره‌ی "تره‌مپ" دیموكراته‌كانی به‌ "شه‌یتان" وه‌سفكرد و گوتی: "ده‌یانه‌وێت سه‌ركه‌وتنمان بدزن، ئێمه‌ رووبه‌ڕووی هه‌موو نه‌یارێك ده‌بینه‌وه‌، لێدان و لێدان و لێدان تا سه‌ركه‌وتن به‌ ده‌ست دێت".

"پاوڵا" بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد، "فریشته‌یه‌ك له‌ ئه‌فریقاوه‌ سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكای كردووه‌" و گوتی: "ئه‌و فریشته‌یه‌ ئێستا لێره‌یه‌ بۆ هاوكاریكردنی تره‌مپ".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق