لەمیانی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئابووریی کوردستان جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئامادەی هەموو رێککەوتنێکن لەگەڵ بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور. گوتیشی هەمەجۆرکردنی ئابووری لە پێشەنگی کارەکانیانە و "ئامادەییمان نیشانداوە بۆ رێککەوتن لەگەڵ بەغدا سەبارەت بە ئیدارەدانی نەوت و خاڵە سنووریەکان و وردبینیکردن لە داهاتی شەش ساڵی رابردوودا".
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ 17ی تشرینی دووەم بەشداریی لە کۆڕبەندەکە کرد و راشیگەیاند، کشتوکاڵ یەکێکە لە پایە گرنگەکانی ئابووری و لە پێشینەی کارەکانیانە بۆ گەشەپێدانی ئابووری. دەربارەی کەرتی تایبەتیش گوتی "ژینگەیەک فەراهەم دەکەین بۆئەوەی کەرتی تایبەت بتوانێ باشتر کاری خۆی بکات".
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق