هەموو شتێک لەبارەی ڤاکسینە نوێیەکەی کۆرۆنا

ليست هناك تعليقات



لەماوەی هەفتەیەکدا، سەرکەوتنی دوو ڤاکسینی کۆرۆنا لە قۆناغی سێیەمی تاقیکردنەوەکان بەڕێژەی 90٪ و، نزیکەی 95٪ راگەیەنران، بەڵام ئایا ئەو ڤاکسینانە لە چیدا لەیەکدەچن و چییان لەبارەوە نازانین؟

دوێنێ، کۆمپانیای مۆدێرنای ئەمەریکی رایگەیاند ڤاکسینێکی نوێی کۆرۆنای بەرهەمهێناوە، کە بەڕێژەی نزیکەی 95٪ کاریگەرە، هەروەها پێشتر کۆمپانیای فایزەر رایگەیاندبوو ڤاکسینەکەیان بەڕێژەی 90٪ کاریگەری هەیە، ئەمەش متمانەیەکی لای خەڵک دروست کردووە، کە ئیدی پەتای جیهانیی کۆرۆنا کۆتایی دێت.

مۆدێرنا، لە رۆژی راگەیاندنی سەرکەوتنی ڤاکسینەکەی گوتی "ئەمە رۆژێکی گرنگە"، هەروەها ئاشکرای کرد پلانیان هەیە لە چەند هەفتەی داهاتوودا رەزامەندی بۆ بەرهەمهێنانی ڤاکسینەکە وەربگرن، بەڵام ئەمانە داتای سەرەتایین و چەند پرسیاریکی سەرەکی هەن، کە تاوەکو ئێستاش بێ وەڵامن.

ڤاکسینەکەی مۆدێرنا چەند کاریگەرە؟

ڤاکسینەکە لە ئەمەریکا لەسەر 30 هەزار کەس تاقیکراوەتەوە، نیوەیان دوو دۆسی ڤاکسینەکەیان لێدراوە لە ماوەی چوار هەفتەدا، نیوەکەی دیکەشیان "دەرزیی وەهمییان" لێدراوە.

ئەنجامی تاقیکردنەوەکە لەسەر 95 کەس وەرگیراوە. تەنیا پێنج لەوانەی تووشی کۆرۆنا بوون، ئەوانە بوون کە ڤاکسینەکەیان لێدراوە، 90 کەسەکەی دیکە ئەوانە بوون، کە دەرزییە وەهمییەکەیان لێدراوە.

دکتۆر ستێفان هۆگ، سەرۆکی کۆمپانیاکە بە BBCـی گوتووە "پێموانییە هیچ کەسێک هیواخوازیش بووبێت کە ڤاکسینەکە بەڕێژەی 94٪ کاریگەر بێت لە رێگریکردن لە تووشبوون بە کۆڤید19، بەڕاستی ئەنجامێکی سەرسوڕهێنەر و باش بوو".

کەی ڤاکسینەکە بەردەست دەبێت؟

دەستخستنی ڤاکسینەکە، دەکەوێتە سەر ئەوەی لە چ وڵاتێکی جیهاندا دەژی، هەروەها تەمەنت چەندە.

کۆمپانیای مۆدێرنا دەڵێ، لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا داوای مۆڵەتی بەرهەمهێنانی ڤاکسینەکە لە ئەمەریکا دەکات و، چاوەڕوان دەکرێت 20 ملیۆن دۆس لە وڵاتەکە بەردەست بخات.

کۆمپانیاکە هیواخوازە ساڵی داهاتوو یەک ملیار دۆسی ڤاکسینەکەی لە جیهان بەردەستبێت. هەروەها پلانی هەیە داوای رەزامەندی بەرهەمهێنان لە وڵاتانی دیکەش بکات.

لەئێستاشەوە بەریتانیا رایگەیاندووە، لە بەهاری ساڵی داهاتووەوە پێنج ملیۆن دۆسی ڤاکسینی کۆمپانیای مۆدێرنای لەبەردەستدا دەبێت، کە ئەمەش بەشی 2.5 ملیۆن کەس دەکات، ئاشکراشی کردووە؛ کەسانی بەتەمەن لە ئەولەویەتن بۆ پێدانی ڤاکسینەکە.

هەتاوەکو ئێستا چی نازانین؟

ئەوەی هەتاوەکو ئێستا نەزانراوە ئەوەیە: ئایا دوای وەرگرتنی ڤاکسینەکە، بەرگریی کەسەکە تاچەند لەدژی کۆرۆنا بەردەوام دەبێت؟ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارە پێویستی بە کاتە.

هەرچەندە ئاماژە هەن، خەڵکی بەتەمەن کە زیاتر ترسی مردنیان لەسەرە بەهۆی کۆرۆنا پارێزراو دەبن بەو ڤاکسینە، بەڵام لەراستیدا تائێستا داتایەکی تەواویش لەبەردەستدا نییە. کۆمپانیای مۆدێرناش دەڵێ "داتاکانمان نیشانی نادەن ڤاکسینەکە لە کەسانی بەتەمەندا کاریگەریی کەمتر بێت".

هەروەها شتێکی دیکەی ناڕوون ئەوەیە؛ دیار نییە ڤاکسینەکە تەنیا رێگرە لەوەی خەڵک بەتووندی تووشی پەتای کۆرۆنا نەبن، یان واشیان لێدەکات ئیدی نەبنە هۆی گواستنەوەی پەتاکە.

وەڵامی ئەو پرسیارانەش کاریگەری دەبێت، لەسەر ئەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا چۆن لەداهاتوودا بەکاردەهێنرێت.

هیچ کاریگەرییەکی لاوەکیی هەیە؟

هیچ دوودڵییەک نییە لە سەلامەتیی بەکارهێنانی ڤاکسینەکە، بەڵام هیچ دەرمانێکیش تەنانەت پاراسیتامۆڵ بەڕێژەی 100٪ سەلامەت نییە.

هەندێک نەخۆش، ئەوانەی ڤاکسینەکەیان لێدراوە، تووشی: بێهێزییەکی کاتی، سەرئێشە و ئازار بوون.

پرۆفیسۆر پیتەر ئۆپنشۆو، لە کۆلێژی یمپریال لە لەندەن لەبارەی ئەو کاریگەرییە لاوەکییانە دەڵێ، "چاوەڕوانی ئەو کاریگەرییە لاوەکییانە دەکرێت لە هەر ڤاکسینێک، کە دەبێتە هۆی باشکردنی بەرگری".

ئەو ڤاکسینە چۆنە بەراورد بە ڤاکسینەکەی کۆمپانیای فایزەر؟

هەردوو ڤاکسینەکە بە هەمان شێوە لەڕێگەی وەرگرتنی کۆدی بۆماوەیی ڤایرۆسەکە سیستەمی بەرگری بەهێز دەکەن.

داتا سەرەتاییەکان ئەنجامیان هاوشێوەیە: ڤاکسینەکەی کۆمپانیای فایزەر و بایۆ ئێن تێک، بەڕێژەی 90٪ کاریگەریی هەیە، ئەوەی کۆمپانیای مۆدێرنا بەڕێژەی نزیکەی 95٪.

هەردوو ڤاکسینەکە هێشتا لە قۆناغەکانی کۆتایی تاقیکردنەوەن، ئەگەر هەیە ئەنجامەکان بگۆڕێن.

پێدەچێت ڤاکسینەکەی مۆدێرنا ئاسانتر هەڵبگیرێت، چونکە دەتوانرێت لە پلەی گەرمیی خوار 20 پلەی سیلیزی بۆ ماوەی شەش مانگ هەڵبگیرێت، هەروەها لە بەفرگر و ساردکەرەوەی ئاساییش دەتوانرێت بۆ ماوەی مانگێک هەڵبگیرێت.

لەبەرامبەردا ڤاکسینی فایزەر پێویستی بە ژینگەیەکی زۆر زۆر ساردە، کە نزیکە لە خوار 75 پلەی سیلیزی، لەناو ساردکەرەوەش تاوەکو تەنیا پێنج رۆژ هەڵدەگیرێت.

چۆن کاردەکات؟

مۆدێرنا "ڤاکسینێکی RNA" بەرهەمهێناوە، ئەمەش واتا بەشێکی کۆدی بۆماوەیی ڤاکسینەکە وەرگیراوە و دەخرێتە جەستەوە.

ئەم رێگەیە دەبێتە هۆی ئەوەی پرۆتین بەرهەمبێت، نەوەک هەموو ڤایرۆسەکە، ئەمەش بەسە بۆ ئەوەی سیستەمی بەرگری راهێنان بکات لەسەر چۆنییەتی هێرشکردنە سەر ڤایرۆسەکە.

ئەو رێگەیە هەروەها بەجۆرێکە، جەستە هەم دژەتەن دروست دەکات، هەروەها بەشێکی دیکەی سیستەمی بەرگری کە پێی دەگوترێت خانەکانی تی، شەڕ لەدژی ڤایرۆسەکە بکەن.

سەرچاوە: BBC

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif