ترەمپ چۆن دەتوانێت ببێتەوە بە سەرۆک؟‌

ليست هناك تعليقات


هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەمریکا ئەنجامدرا و دەنگەکان جیاکرانەوە، ئەنجامە سەرەتایەکان لەلایەن دۆناڵد ترەمپ و ژمارەیەک لە پلە باڵاکانی حزبی کۆمارییەکانەوە ڕەتکرایەوە بە بیانوی "ساختەکاری بەرفراوان" لە هەڵبژاردنەکاندا. ترەمپ و هەندێک لە کەسەنزیکەکانی وەک مایک پۆمپیۆ بە دڵنیای تەواوەوە، باس لە سەرکەوتن دەکەن و هەتا ئامادەنین بیر لە بابەتی گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات بکەنەوە.

لە حاڵەتی قبوڵ نەکردنی ئەنجامە سەرەتاییەکانی هەڵبژاردندا، ترەمپ و ڕاوێژکارەکانی چ ڕێگایەکی یاسایان لەبەردەمدایە بۆ گۆڕینی ئەنجامی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەم وڵاتە؟

دادگــــــــــا
یەکەمین ڕێگا، ترەمپ بتوانێت ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە بەرژەوەندی خۆی بگۆڕێت گرتنەبەری ڕێگای یاساییە.

لە ئێستادا، تیمی پارێزەرانی ترەمپ، لە چەندین ویلایەت سکاڵایان پێشکەشکردوە، هەر لە درەنگ گەشتنی پۆستەکانی دەنگانەوە بیگرە تا ژماردنی دەنگەکان و ئامادەی چاودێرانیان لەسەر سندوقەکانی هەڵبژاردن و ژماردنی دەنگەکان لەناو سکڵاکاندا دەبینرێن.

لە ئەگەری یەکلاکردنەوەی هەندێک لە سکاڵاکان لەلایەن دادگای ویلایەتەکان و دادگای باڵای ئەمریکا لە بەرژەوەندی ترەمپ، واپێناچیت ئەنجامی کۆتای هەڵبژاردنەکان دژی بایدن بگۆڕدرێت، چونکە لە هەندێک لە ویلایەتەکاندا، جیاوازی ژمارەی دەنگی دوو کاندیدکەکە دەیان هەزار دەنگە و هەڵوەشاندنەوەی ئەم ژمارە دەنگەش دوورە لە چاوەڕوانیەوە.

لەم ڕوەوە، چاوەڕوان ناکرێت دەسەلاتی یاسایی، بتوانێت لەبەرژەوەندی دەسەڵاتی جێبەجێکردنی ئێستا ئەنجامەکان یەکلایبکاتەوە.

ئـەنـجـومـەنی نــوێـنـەران
لە ئەگەری یەکلانەکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لەلایەن دادگاوە و بەهەر هۆکارێک بێت لە بەرژەوەندی ترەمپ، هەڵبژاردەی دووەم بریتیە لە پەنابردنە بەر ئەنجومەنی نوێنەران.

بە گوێرەی یاسای بنەرەتی ئەمریکا، هەرکاتێک هیچکام لە کاندیدەکان نەتوانن دەنگی پێویستی ئەنجومەنی هەڵبژێردەر "ئەلیکتۆراڵ کۆلێج" بەدەست بهێنێت، لەم هەڵبژاردنەدا 270 دەنگە بۆبردنەوە لەکۆی 538 دەنگ، یەکلایکردنەوەی ئەنجامی کۆتای لە ئەستۆی ئەنجومەنی نوێنەران دەبێت.

لەم قۆناغەدا، هەر یەک لە کاندیدەکان بتوانێت دەنگی 26 ویلایەت بەدەست بهێنێت، ڕێگای کۆشکی سپی دەگرێتەبەر. بەوپێیەی ئەندامانی ئەلیتۆراڵ کۆلێج ڕۆژی 16 کانوونی یەکەم، دەنگی خۆیان دەدەن بۆ دیاریکردنی سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا و کارتی دەنگدانەکەیان لەناو زەرفی مۆرکراودا دەنێرن بۆ بارەگای کۆنگرێسی ئەمریکا لە واشنگتۆن، ترەمپ دەتوانێت لە ڕێگەی نارەزایەتی و سكاڵاکانەوە لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، ژمارەی دەنگی ئەنجومەنی هەڵبژێردەر لە بەرژەوەندی بایدن کەمبکاتەوە بۆ خوار 270 دەنگ.

لەم سیناریۆیەدا، دەکرێت ئەنجومەنی ویلایەتەکان لە هەندێک لە ویلایەتە کۆمارییەکاندا، کە تێیدا بایدن سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، بە بیانوی هەبوونی ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکاندا، چاوبپۆشێت لە دەنگی ئەلیکتۆراڵ کۆلێج و ڕێگەی دەنگدانیان پێنەدات، بەمەش دیاریکردنی چارەنوسی کۆتای هەڵبژارنەکانی 2020 دەدرێت بە ئەنجومەنی نوێنەران.

ترەمپ وەک بڕوا و شوناسی ئەمریکا
ئەنجامی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەمریکا، بۆتە بابەتێکی سیاسی ئابڕوبەر لە ڕوداوە سیاسیەکانی ئێستادا و لەلایەن هەندێک لە کۆماریەکانەوە، دۆڕانی ترەمپ وەک تێکشان و دابەشبوونی ئەمریکا لێدەدەنەوە و بە لەدەستدانی بڕوا و شوناسی ئەمریکای دەدەنە قەڵەم، چاوەروان دەکرێت ئەندامانی حزبی کۆماری لە ئەنجومەنی ویلایەتەکان، دژی شکستهێنانی ترەمپ بڕیاربدەن.

بیهۆکار نییە کە ترەمپ و هەندێک لە کەسە نزیکەکانی وەک مایک پۆمپیۆ بە دڵنیای تەواوەوە، باس لە سەرکەوتن دەکەن و هەتا ئامادەنین بیر لە بابەتی گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات بکەنەوە
ئا؛ پەیسەر

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif