پۆلیسی دارستان لەم شوێنانە جێگیر دەکرێن

ليست هناك تعليقات


بەهۆی دەستپێکردنی کەڵەوەرزەوە ژمارەیەک تیمی پۆلیسی دارستانی سلێمانی لە سنووری چیاکانی دەربەندیخان و قەرەداخ جێگیر دەکرێن.

ساڵانە لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی دووەم تاوەکو کۆتایی مانگی کانوونی یەکەم ئاژەڵە کێوییەکان لە چیاکان دێنە خوارەوە بە مەبەستی جووتبوون و زاوزێ ئەوەش پێی دەگوترێ "کەڵەوەرز".

هێمن کەمەرخان، گوتەبێژی پۆلیسی دارستانی سلێمانی رایگەیاند، "بۆ پاراستنی ئاژەڵە کێوییەکانی سنوورەکە بە هەموو شێوەیەک راوکردنمان قەدەخەکردووە و ئەو هاونیشتمانییانەی کەرەستەی راوکردنیان پێ ببیندرێت دەستگیر دەکرێن".

گوتەبێژی پۆلیسی دارستانی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، لە ماوەی 10 مانگی رابردوودا 147 هاونیشتمانی بە تۆمەتی راوکردنی باڵندە ئاژەڵی کێوی دەستگیرکراون.

بۆ پاراستنی ئەو ئاژەڵانە لە راوکردن، پۆلیسی دارستان ژمارەیەک تیمی گەڕۆکی ئامادەکردووە و چەند تیمێکیش بە درێژایی ئەو مانگە خێمە هەڵدەدەن، جێگیر دەبن و چاودێری ئەو ناوچانە دەکەن کە ئاژەڵە کێویەکانی تێدان.

لە بەشێک لە گوندەکانی سنووری دەربەندیخان، خەڵکی ناوچەکە خۆیان راویان قەدەخە کردووە، هەرکەس بە مەبەستی راوکردن بچێتە سنوورەکە، پۆلیسی لێ ئاگادار دەکەنەوە و دەستگیر دەکرێت.

چۆنی


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif