ئیدارەی ترەمپ دەیەوێت بایدن لە گوشارەکانی سەر ئێران بەردەوام بێت

ليست هناك تعليقات


بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، ئیدارەی ترەمپ و تیمی وەزارەتی دەرەوە کار بۆ ئەوە دەکەن کە ئیدارەی داهاتووی ئەمریکا بە سەرکردایەتیی جۆ بایدن هاوشێوەی ئیدارەی ترەمپ گوشارەکانی بۆ سەر ئێران بەرەوام بێت.

یەکێک لەو بەرپرسانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە یاوەریی مایک پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی کردووە لە گەشتەکەی ئەم دواییەیەدا بۆ ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ناوەراست، ئاماژەی بەوە کردووە، ئیدارەی ئێستای ئەمریکا گوشارەکانی لەسەر ئێران زیادکردووە، بۆیە هیوای بەوەیە لە ئیدارەی داهاتووشدا ئەو گوشارانە بەردەوام بن.

ئەو بەرپرسە کە نەیویستوە ناوی ئاشکرا بکرێت، باسی لەوەش کردووە، یەکێک لە پرسە سەرەکییەکانی گفتوگۆکانی پۆمپەیۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئیمارات، قەتەر و سعودیە لەم گەشتەی دواییدا قسەکردن بووە لەسەر ئەو بابەتە و دڵنیاییدان بەو وڵاتانە لە بەردەوامیی گوشارەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران.

پۆمپەیۆ لە زۆربەی گوتەکانیدا ئەوەی دووپات کردووەتەوە کە ئەمریکا لەو گوشارانەی سەر ئێران بەردەوام دەبێت و لەکاتی سەردانیشیدا بۆ ئیسرائیل گوتی، "هەڵمەتی ئەوپەڕی گوشار بۆسەر ئێران هێشتا چالاکە و لە چەند هەفتەی داهاتووشدا سزای نوێ لەسەر ئێران رادەگەیێنین."

لە ماوەی نزیکەی چوار ساڵی رابردووی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپدا پەیوەندییەکانی ئەمریکا و زۆربەی وڵاتانی کەنداو بەهێزتر بوون، بەتایبەت دوای زۆربوونی گوشارەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران. ئێشتاش سعودیە لەوە دەترسێت ئیدارەی بایدن ئەو گوشارانەی سەر ئێران کەمبکاتەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق