بڵێسە جەبار فەرمان، پەرلەمانتاری عێراق، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی: ھەوڵی دروست کردنی بۆچوونی گشتین لەسەر بەدەرکردنی قوتی خەڵک و مافی فەرمانبەران لە کێشمەکێشی سیاسی و ناردن و نەناردنی نەوت. کازمی موچەی مانگەی ١٠ ی هەرێم دەنێرێت
دەقی نوسینەكەی بڵێسە جەبار فەرمان
هەوڵەکانمان بەردەوام دەبێت
فراکسیونی یەکێتی لەپەرلەمانی عیراق لە ھەوڵی بەردەوامە لەرێگای دیپلۆماسیەتەوە ئەو لێکتێنەگەیشتن و کێشانە برەوێنێتەوە کە لە نێوان ھەرێم و بغداد دروست بوون. ھەروەھا لە ھەوڵی دروست کردنی بۆچوونی گشتین لەسەر بەدەرکردنی قوتی خەڵک و مافی فەرمانبەران لە کێشمەکێشی سیاسی و ناردن و نەناردنی نەوت.
لەسەر ڕۆشنایی ئەو ھەوڵانە سەرەڕای بونی فشاری جیاجیا لەسەر کازمی بڕیار دەدرێت موچەی مانگی ١٠ ی ھەرێم بنێردرێت.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق