ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق رایگەیاند، بانکى ناوەندى دەشتپێشخەریەکى کردووە بۆ دابینکردنى پێنج ترلیۆن دینار بۆ پرۆژە پیشەسازى و کشتوکاڵى و بازرگانییەکان.
حەمید ئەلغزى سکرتێرى گشتى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق لە راگەینراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو دەستپێشخەرییەى بانکى ناوەندیی دەبێتە هۆى بوژانەوەى ئابورى عێراق و هانى وەبەرهێنانى ناوخۆیی دەدات.
راگەیاندنى ئەم هەواڵە لەکاتێکدایە، پێشتر وتەبێژى وەزارەتى پلاندانانى عێراق رایگەیاندبوو، پرۆژە یاساى بودجەى ٢٠٢١یان تەواوکردووە و لەماوەى مانگێکدا رەوانەى پەرلەمان دەکرێت، بەڵام هیچ پڕۆژەیەکى وەبەرهێنانى نوێ لە بودجەکەدا نییە.
وتەبێژى وەزارەتى پلاندانانى عێراق ئاماژەى بەوەشکردبوو، بەهۆى کەمیى داهاتەوە زیاتر گرنگى بە خەرجى بەکارخستن دراوە، ئەگەر پارە لە خەرجى بەکارخستن زیادبێت ئەوا دەخرێتە سەر خەرجى وەبەرهێنان و کاری لە پێشینەش، بۆ پڕۆژە بەردەوامەکانە بە تایبەت ئەوانەى کارکردن تێیاندا گەیشتووەتە قۆناغى پێشکەوتوو و پارەیەکى کەمیان پێویستە.
لەئێستادا، تواناى ئابورى عێراق بەجۆرێکە، حکومەت تواناى دابینکردنى موچەى موچەخۆرانى نییە و بۆ یەکەمجار لەدواى ساڵى ٢٠٠٣ەوە دوو مانگى لەسەر یەک موچەى فەرمانبەران دواکەوت.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق