ترەمپ دەڵێ بردوومانەتەوە و بایدنیش دەڵێ ماویەتی

ليست هناك تعليقات



دۆناڵد ترەمپ لە تویتەر دەڵێت، سەرکەوتنێکی گەورەمان بەدەستهێناوە، بەڵام دیموکراتەکان دەیانەوێت دەنگەکان بدزن. جۆ بایدنیش رایدەگەیێنێت، دەبێت چاوەڕوان بین و ئارام بگرین تاوەکو دوا دەنگی هەڵبژاردن.

سەرجەم بنکەکانی دەنگدان لە ئەمریکا داخراون و جیاکردنەوەی ئەنجامی دەنگەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەردەوامەوە.

تاوەکو ئێستا 40 ویلایەت یەکلایی بووەتەوە و 10 ویلایەتیش ئەنجامی دەنگەکانی رانەگەیاندووە، دوایین ویلایەتیش کە راگەیێندرا فلۆریدا بوو و دۆناڵد ترەمپ بەربژێری کۆمارییەکان سەرکەوتنی بە دەستهێنا و 29 کورسی لەو ویلایەتە بەدەستهێنا.

دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان تاوەکو ئێستا 223کورسی بەدەستهێناوە. هەروەها جۆ بایدن، بەربژێری دیموکراتەکان 223 کورسی بەدەستهێناوە.

دۆناڵد ترەمپ لە ژمارەیەک لە ویلایەتە ناجێگیرەکان پێش جۆ بایدن بەربژێری دیموکراتەکان کەوتووە و لە سێ ویلایەتیش سەرکەوتنی مسۆگەر کردووە.

هەرچەندە بەپێی دەنگی گشتی تاوەکو ئێستا جۆ بایدن پێش ترەمپ کەوتووە، بەڵام بەهۆی سەرکەوتنی ترەمپ لە ویلایەتە جۆلانەییەکاندا، سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپ ئەگەرێکی زیاترە.

لە فلۆردیا، کە یەکێکە لە ویلایەتە گرنگەکان و هەمیشە کاریگەریی لەسەر براوەی هەڵبژاردن دەبێت، دوای جیاکردنەوەی زیاتر لە ٪99ی دەنگەکان، دۆناڵد ترەمپ 51.2%ـی بەدەستهێناوە و لەبەرامبەردا جۆ بایدن 47.9%ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، بەمەش ترەمپ هەر 29 کورسییەکەی فلۆریدا بردووەتەوە.

دوایین قسەی ترەمپ و بایدن لەبارەی ئەنجامەکان

هەروەها لە ویلایەتی نۆرت کارۆلینا، لە ٪99ی دەنگەکان جیاکراونەتەوە و لەوێش ترەمپ بە جیاوازی دوو خاڵ سەرکەوتنی بەسەر بایدندا تۆمارکردووە. هەروەها ئۆهایۆش بەربژێرەکەی کۆمارییەکان بە جیاوازییەکی زۆر پێش بەربژێری دیموکراتەکان کەوتووەتەوە.

ئەو ویلایەتانەی کە تاوەکو ئێستا یەکلایی بوونەتەوە

- کەنتاکی بۆ دۆناڵد ترەمپ: هەشت کورسی

- وێست ڤێرجینیا نۆ دۆناڵد ترەمپ: پێنج کورسی

- کالیفۆرنیا بۆ جۆ بایدن: 55 کورسی

- یوتا بۆ دۆناڵد ترەمپ: شەش کورسی

- ئۆریگۆن بۆ بایدن: 7 کورسی

- واشنتن بۆ بایدن: 12 کورسی

- ڤێرجینیا بۆ جۆ بایدن: 13 کورسی

- کۆلۆرادۆ بۆ جۆ بایدن: نۆ کورسی

- واشنتن دی سی بۆ جۆ بایدن: سێ کورسی

- ئەرکانساس بۆ دۆناڵد ترەمپ: شەش کورسی

- ساوس کارۆلاینا بۆ ترەمپ: نۆ کورسی

- نیوجێرسی بۆ جۆ بایدن: 14 کورسی

- ئۆکلۆهاما بۆ ترەمپ: حەوت کورسی

- ماسەچووسس بۆ جۆ بایدن: 11 کورسی

- تێنەسی بۆ دۆناڵد ترەمپ: 11 کورسی

- ئێلێنوا بۆ جۆ بایدن: 20 کورسی

- دێلاوێر بۆ جۆ بایدن: سێ کورسی

- ئیداهۆ بۆ ترەمپ: چوار کورسی

- کۆنێتیکەت بۆ جۆ بایدن: حەوت کورسی

- میسیسپی بۆ دۆناڵد ترەمپ: شەش کورسی

- ئالاباما بۆ دۆناڵد ترەمپ: نۆ کورسی

- ماریلاند بۆ جۆبایدن: 10 کورسی

- رۆد ئایلەند بۆ جۆ بایدن: چوار کورسی

- ئیندیانا بۆ دۆناڵد ترەمپ: 11 کورسی

-نیو مێکسیکۆ بۆ بایدن: پێنج کورسی

- نیبراسکا بۆ دۆناڵد ترەمپ: پێنج کورسی

- لویزانیا بۆ دۆناڵد ترەمپ: هەشت کورسی

- نۆرس داکۆتا بۆ ترەمپ: سێ کورسی

- ساوس داکۆتا بۆ ترەمپ: سێ کورسی

- وایۆمینگ بۆ ترەمپ: سێ کورسی

- هاوایی بۆ جۆ بایدن: چوار کورسی

- نیویۆرک بۆ جۆ بایدن: 29 کورسی

- نیوهامپشێر بۆ جۆ بایدن: چوار کورسی

- کانساس بۆ دۆناڵد ترەمپ: شەش کورسی

- میزووری بۆ ترەمپ: 10 کورسی

- ڤێرمۆت بۆ جۆ بایدن: سێ کورسی

- ئایۆوا بۆ دۆناڵد ترەمپ: 6 کورسی

- مۆنتانا بۆ دۆناڵد ترەمپ: 3 کورسی

- فلۆریدا بۆ دۆناڵد ترەمپ: 29 کورسی

- تەکساس بۆ دۆناڵد ترەمپ: 38 کورسی

رۆژی سێشەممە 3-11-2020 لە سەرجەم ویلایەتەکانی ئەمریکا هەڵبژاردن بۆ دیاریکردنی سەرۆکی ئەمریکا و ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران و پیران بەڕێوەچوو. بنکەکانی هەڵبژاردن لە زۆربەی ویلایەتەکان بەراورد بە ساڵی 2016 چۆڵبوون، چونکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە زیاتر لە 90 ملیۆن کەس بەشدارییان لە دەنگدانی پێشوەختە کردبوو.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق