سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، "ئیمانوێڵ ماكرۆن" له تویتێكدا رایگه‌یاند، "ئه‌وروپا خه‌مباره، تیرۆری ئیسلامی به توندی له یه‌كێكمانی دا".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (3ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2020)، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له تویته‌ر په‌یامێكی له باره‌ی رووداوه‌كه‌ی نه‌مسا بڵاوكرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌یدا، "ماكرۆن" نووسیویه‌تی: "فه‌ره‌نسا شانبه‌شانی نه‌مسا ده‌وه‌ستێت و پشتیوانی و هاوكاری ده‌كات".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "بیر له قوربانیان و خێزانه‌كانیان ده‌كه‌ینه‌وه، فه‌ره‌نسا پشتیوانی نه‌مسایه و ئاماده‌یه هه‌موو هاوكارییه‌كی پێشكه‌ش بكات".
شه‌وی رابردوو، له ناوه‌ڕاستی "ڤیه‌ننا"ی پایته‌ختی "نه‌مسا" هێرشكرایه سه‌ر په‌رستگایه‌كی سه‌ره‌كی جووله‌كه‌كان و هێرشه‌كه كوژرانی (5) كه‌سی لێكه‌وته‌وه.
وه‌زیری ناوخۆی نه‌مسا، "كارل نیهامر" رایگه‌یاند، "تیرۆریستێكی ئیسلامی" به‌رپرسه له‌و هێرشه.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق