ڕاپۆرتەکانی بینەرێکی زۆریان هەیە، جیاواز لە میدیاکارەکانیتر کاردەکات و شێوازێکی تایبەت بەخۆی هەیە، ئەو لەگەڵ کامێرامانەکەیدا چیرۆکەکان دەنوسنەوە و جیاوازیەکان دەخەنە بەردەم زوومی کامێراکانیان
دیار جەمال، میدیاکارێکی گەنجی شاری سلێمانیە، ئێستا کار لەگەڵ تلفزیۆنی کوردستان٢٤ دا دەکات، خۆی و کامێرامانەکەی(زانا حەمە)، ڕاپۆرتەکانیان لە گۆشەنیگایەکی تایبەتەوە دەنوسرێنەوە و وێنەگرتنێکی جیاوازی بۆ دەکەن
دیار جەمال ستایلێکی تایبەت بەخۆی هەیە و بژاردەکانی بۆ ڕاپۆرت هەمە ڕەنگن، ڕۆژێك خۆیی و کامێراکەی گۆشەی چیرۆکەکانی زیندانمان بۆ دەگێڕنەوە و ڕۆژێکیتر لە کوچەیەکی کۆڵانەکانی شاردا پاقلە فرۆشێکی دەنگخۆشی جیاوازمان پێ ئاشنا دەکە، لە کەمپی ئاوارەکان و تراژیدیای کۆرۆناو پیشەگەرێك و جوانی سروشتی لادێیەك و دەستڕەنگی هونەرمەندێکەوە تا گۆڕە بێ ناونیشانەکان و مڕۆڤە بێ لانەکان و میم ئامینەکەی گەرمیان ناوەستێت و هەموویان دەکاتە ڕاپۆرت و یەك لەدوای یەك بە کامێراو سەلیقە جوانەکەی(زانا حەمە) دەیخاتە پێش چاوەکانمان
دیار جمال، لە دایکبوی ساڵی ١٩٨٨ و دانیشتوی شاری سلێمانیە
خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق