
پەرلەمانتارێکی عێڕاقی : هەندێ پەرلەمانتاری كورد لە جێگەی کارکردن لەسەر بەجینۆسایدناساندنی ئەنفال دژایەتی گەلی خۆیان دەکەن
پەرلەمانتارێکی عێڕاقی لەبارەی چەند پەرلەمانتارێکی کورد لە بەغدا ڕادەگەیەنێت ” لە جێگەی کارکردن لەسەر بەجینۆساید ناساندنی ئەنفال و کارەساتی هەڵەبجە سەیرە ئۆ پۆزسیۆنی کوردی دژی گەل و حکوومەتی خۆی وەستاوەتەوە “.
فائق شێخ عەلی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق لە بەرنامەیەکی تەلەفزیونیدا لەبارەی جیاوازی نێوان ئۆپۆسزیۆنی عێڕاقی و کوردی دەڵێت ” ئێمە ئۆپۆزسیۆنێکی نیشتیمانین و گەل و وڵاتمان پێش هەموشتێکە ، ئێمە نە دژی بەها باڵاکانی وڵاتمان دەوەستینە و نەدژی حکوومەت ، تەنها هەوڵدەدەین لەڕێگەی کردارەکانمانەوە و چاودێریکردنی حکوومەت بگەینە دەسەڵات و خزمەتی خەڵکی خۆمان بکەین ” ، لەبارەی ئۆپۆزسینی کوردیەوە لەبەغدا ئاماژەی بەوە داوە ” ئەوان هەمیشە دژی گەل و حکوومەتیان کاردەکەن ، من کوردەکان باش دەناسم ئەوان ئازاری زۆریان چەشتوە لەدەست حکوومەتی بەعس و سەرۆکەکەی ، سەیرە لەجێگەی کارکردن لەسەر بەجینۆساید ناساندنی ئەنفال و کارەساتی هەڵەبجە ، سەیرە ئۆپۆزسیۆنی کوردی دژی گەل و حکوومەتەکەی دەوەستێتەوە،
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق