کوشتنی ژن کوشتنی ژینە

ليست هناك تعليقات


دێرین عزالدین
-
ژنکوشتن بوەتە بەشێکی دانەبڕاو لەهەواڵ و رووداوەکانی رۆژانەى هەرێمی کوردستان و بەجۆرێک لای خەڵکی ئاسایی بووە کە هێندەی هەواڵێکی دواکەوتنی موچە هاوڵاتیان راناچڵەکێنێت.

یەکێک لەو دیاردانەی کە لەم ماوەیەدا لە کۆمەڵگای کوردی و میدیاکانیشەوە زۆر باسی لێوە کراوەو بووە بە بابەتی رۆژ، کوشتنی ژنانە بە بیانووی شەرەف و نامووس لە لایەن پیاوانی نزیک و بنەماڵەوە .

ژن کوشتن خەریکە دەبێتە نەریت و دیاردەیەکی ترسناك ڕێکخراوە پاشکۆکانی مافی ژنان و مرۆڤیش،خەریکی ژماردنی تەرمی قوربانیەکانن

‏میللەتێكن پیاوەتیان بە ژن كوشتن ئەسەلمێنن، ژنیان لا پیرۆزە و رێزی ناگرن، عاشق ئەبن و ناتوانن خیانەت نەكەن، خۆشەویستیان دەوێت و خۆشەویستیش قەت نابەخشن.

‏ژن کوشتن دیاردەیەکی باوی کۆمەڵگەی کوردیە، ئەوەی بەبیانووی نامووس و شەڕەف ژن دەکوژێت، هەرخۆیشی رۆژانە نامووسی چەند ژنێکی تر ئەتک دەکات، ئەو ژنانەی لەلایەن پیاوەکانەوە دەکوژرێن، هەمان ئەو پیاوانەن کە خۆیان شتێکیان بەناوی نامووس نییە

تەنانەت لەهەندێک باردا بکوژ وەک پاڵەوانێک تەماشا دەکرێت، وەک ئەوەی کارێکی گرینگ و تەواو دروستی بە ئەنجام دابێت.

زۆرجار دەبینین بكوژی ژن براوەتە زیندان‌و دواتر بە لێبوردنەوە هێنراوەتە دەرەوە یاخود لەبەر بوونی پێگەیەكی كۆمەڵایەتی بەهێز نەبراوەتە بەردەم یاسا، بۆیە ئەو یاسایانەشی كە كەم تا زۆر مافی ژنیان پاراستووە،بەهۆی دابونەریت‌و ئایینەوە هەڕەشەیان لێدەكرێت‌و كەسیش نییە بەرپەرچیان بداتەوە.

‏ژن کوشتن‬⁩ بووەتە بەشێک لە هەواڵی تەواو ڕۆتین و ئاسایی ڕۆژانەمان

‏یانی جۆرێکی لێ هاتووە گەر ڕۆژێک ھەواڵی ژن کوشتن نەبیسین نیگەران دەبین نەوەک ڕەگ و غیرەتی پیاوەکانمان ناقس بووبێ.

سەرەڕای بوونی ژمارەیەكی زۆر لەرێكخراوەكانی ژنان تا ئێستا نەتوانراوە پرسی كوشتنی ژن بنەبڕ بكرێت، ئەوەی لەئێستادا ئەو رێكخراوانە لەكاتی كوشتنی ژنێكدا ئەنجامی دەدەن، جگە لە دەركردنی بەیاننامەو دەربڕینی ناڕەزایی هیچی دیكە نییە، یاخود دەبینین زۆرێك لەو ژنانەی هەوڵی بزوتنەوەیەكی ژنانەیان داوەو بە ئامانجی چەندین پرۆژەی جۆراوجۆر چونەتە پێشەوە، بەڵام ئەنجامەكەی ئەوە بووە بەوەرگرتنی چەند پۆستێكی حكومی ماڵئاواییان لە ئامانجەكەیان كردووەو بابەتە سەرەكییەكە لەبیر كراوە، بۆیە دەبێت رێكخراوەكانی ژنان ئەوە قبوڵ بكەن كە لە ئاست

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق