حکومەتی عێراق نەوتی بەسرە پێشەکی دەفرۆشێت

ليست هناك تعليقات



حکومەتی عێراق بەنیازە لەرێگەی پێشفرۆشکردنی نەوتی بەسرەدا، 2 ملیار دۆلار پارەی پێشەکی لە کڕیارانی وەرگرێت و بەوپێیەش بتوانێت هەندێ سەرچاوەی دارایی دەستبخات بۆ ئەو کورتهێنانە گەورەیەی کە لە بودجەکەیدا هەیەتی.

کۆمپانیای سۆمۆ کڕیارانی نەوتی خۆی ئاگادارکردووەتەوە کە ئامادەیە بۆ ماوەی 5 ساڵ نەوتیان پێبفرۆشێت لە پێناو وەرگرتنی پارەی پێشەکی ئەو نەوتەی، کە لەو ماوەیەدا رادەستیان دەکات.

سۆمۆ رایگەیاندووە مانگانە 4 ملیۆن بەرمیل نەوت دەداتە کڕیاران کە نزیکەی رۆژانە 130 هەزار بەرمیل دەکات و پارەی یەکساڵی ئەو نەوتە وەردەگرێت، کە رادەستی کڕیارەکەی دەکات، کە بەپێی نرخی ئیستا نزیکەی 2 ملیار دۆلار دەکات.

حکومەتی عێراق ئەمە یەکەمجارە پارەی پێشەکی لە کڕیاران وەربگرێت، ئەمەش چەشنە مامەڵەیەکە وەک وەرگرتنی قەرزە لە کڕیارانی نەوت.

پێشتر حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای ئەوەی کە لەلایەن بەغداوە لە ساڵی 2014 پشکی لە بودجەی عیراق بڕدرا، روویکردە مامەڵەیەکی هاوشێوە

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif