پرۆفیسۆرێك پەیامێکی جیاواز ئاراستەی سەرۆکی هەرێم دەکات

ليست هناك تعليقات

 


لە دوای کۆنگرە ڕۆژنامەنوسیەکەی ڕۆژی ڕابردووی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، کە تیایدا ئاماژەی دا بەوەی کە(کێن ئەوانەی دەڵێن داهاتی ناوخۆ بەشی مووچە دەکات، ئەگەر ڕاست دەکەن ئێمە ئامادەین شوێنەکانی ئێمە وەربگرن، ئێمە تەسلیمیان دەکەین، هەزار جاریش ممنونیان دەبین)

پرۆفیسۆرێك بەناونیشانی( پەیامێکی بچووك بۆ سەرۆکێکی گەورە) بابەتێکی لە هەژماری خۆی بڵآوکردۆتەوە و دەنوسێت( ئێمە ئامادەین بۆ ماوەی تەنها (1)یەک ساڵ، ئەو ئەرکە بگرینە ئەستۆ لەگەل (11)یانزە مامۆستای پسپۆری هاوپیشەم، بە هەمان مووچەو شایستەی دارایی ئێستامان)

دکتۆر دانا حەمەباقی عبدلقاد، لە نوسینێکی کە لە خوارەوە دەقەکەی بڵاودەکەینەوە، چاڵێنجێکی بۆ سەرۆکی هەرێم کردوە و تیایدا ئامادەیی دەربڕیوە لە گەڵ ١١ هاوپیشەیدا ئەرکی بەڕێوبردنی وڵات بگرنە ئەستۆ بەبێ هیچ ئیمتیازێك و مەرجەکەشی دادوەری هاوڵاتیان و سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەریە

دەقی نوسین و چاڵینجەکەی دکتۆر دانا حمەباقی

پەیامێکی بچووک بۆ دەوڵەتمەدارێکی گەورە -

هێژا سەرۆکی هەریم :

لەکۆنگرەی ڕۆژنامەنووسی دوێنێ ڕێکەوتی 2020.11.15 لەوەڵامی میدیا کارێکدا فەرمووتان: (( کێن ئەوانەی دەڵێن داهاتی ناوخۆ بەشی مووچە دەکات، ئەگەر ڕاست دەکەن ئێمە ئامادەین شوێنەکانی ئێمە وەربگرن، ئێمە تەسلیمیان دەکەین، هەزار جاریش ممنونیان دەبین )).

بەبەڕێزتان ڕادەگەیەنم ، ئێمە ئامادەین بۆ ماوەی تەنها (1)یەک ساڵ، ئەو ئەرکە بگرینە ئەستۆ لەگەل (11)یانزە مامۆستای پسپۆری هاوپیشەم، بە هەمان مووچەو شایستەی دارایی ئێستامان، بەبێ هیچ امتیاز و دەسکەوت و لیوای پاسەوانی و کاروانی ئۆتۆمۆبیل. بەمەرجی حزب خۆی بەدور بگرێ لەدەست وەردان لەکارەکانمان، وە دەسەلاتەکانی جێبەجێ کردن و دادوەری بەسەربەخۆیی ئەرکەکانیان ڕاپەڕێنن، بەپێی یاسا بەرکارەکان. هاووڵاتیانیش دادوەری نێوانمان بێت. بەهیوای قبوڵ کردنی #چالێنجەکەمان .

والسلام ..

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif