مامۆستایانی ناڕازی، وەڵامی وەزارەتی پەروەردەی دایەوە

ليست هناك تعليقات



ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی، لە ڕوونكردنەوەیەكدا وەڵامی وەزارەتی پەروەردە دەدەنەوە و ڕایدەگەیەنن: داواکارین لە سەرجەم مامۆستایان پابەندی هیچ جۆرە خوێندنێک نەبن و بایکۆتی خوێندنی ئەلکترۆنی و ناو خوێندنگە بکەن ، تا ئەوساتەی دەسەڵاتدارانی هەرێم وەڵامی داواکاری مامۆستایان دەدەنەوە .

دەقی وەڵامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی بۆ وەزارەتی پەروەردە

مامۆستایانی سەربەرز
دایکان و باوکانی بەڕێز

لەگەڵ بەناو دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن ی قۆناغی بنەڕەتی وەک مامۆستایانی ناڕازی پێمان باشە هەڵوێستی خۆمان لە چەند خاڵێکدا بخەینە ڕوو

1 ـ وەزارەتی پەروەردە گوێی بۆ بۆچونی پسپۆران و خەمخۆران نەگرت و سوورە لەسەر بە ئەلکترۆنی کردنی خوێندن ، کە پێمان وایە ئەم بڕیارە بە زیانی پرۆسەی پەروەردە تەواو دەبێت و تەنها بۆ خۆدزینەوەیە لە داواڕەواکانی مامۆستایان ، هاوکات ئەم بڕیارە خزمەتکردنە بە خوێندنگە ئەهلییەکان و بەشێکە لە پرۆسەی بە پارەکردنی خۆێندن و دەبێتە هۆی زیاتر پەراوێزخستنی خوێندنی حکومی .

2 ـ بەداخەوە وەزارەتی پەروەردە و وەزیرەکەی بیر لە بینا و دار و بەرد و قەڵەم و دەفتەر دەکاتەوە ، بەڵام مامۆستایان وەکو پێکهێنەری سەرەکی پەروەردە پشت گوێ دەخەن و گوێ بۆ داواڕەواکانیان ناگرن .

3 ـ وەزارەتی پەروەردە نایەوێ پرۆسەی پەروەردە بەشێوەیەکی تەندروست بەڕێوە بچێ ، تەنها دەیەوێ لە ڕووی دەزگا ڕاگەیاندنەکان بڵێ دەرگای خوێندنگاکان کراونەتەوە و پرۆسەی خوێندنی ئەلکترۆیمان هەیە ، ئەگەر نا لە شارەکانی هەولێر و دهۆکیش بایکۆتێکی ڕانەگەیەنراو هەیە و زۆربەی قووتابیان و مامۆستایان پابەندی خوێندنی ئەلکترۆنی نابن و پەیڕەوی ناکەن .

4 ـ ئەگەر بەهۆکاری نەخۆشی کۆرۆناوە دەرگای خوێندنگاکان داخراون پێویستە خولەکانی پەیمانگاکان و خوێندنگە ئەهلییەکانیش دابخرێن .

5 ـ پشتیوانی هەڵوێستی ئەولقانەی یەکێتی مامۆستایان و ئەو بەڕێوەبەرانە دەکەین کە بڕیاری بایکۆتیان داوە ، هیوادارین تا وەڵامدانەوەی داوا ڕەواکانی مامۆستایان لە لایەن دەسەڵاتەوە بەردەوام بن

لە کۆتاییدا داواکارین لە سەرجەم مامۆستایان پابەندی هیچ جۆرە خوێندنێک نەبن و بایکۆتی خوێندنی ئەلکترۆنی و ناو خوێندنگە بکەن ، تا ئەوساتەی دەسەڵاتدارانی هەرێم وەڵامی داواکاری مامۆستایان دەدەنەوە .

ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی
‌ ۹ ـ ۱۰ ـ ۲۰۲۰

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif