لە نێوان منداڵ و پیردا

ليست هناك تعليقات


هێمن عبدلقادر
-
منداڵێک ئەچێت بۆ سەر دەستشۆرەکەی مەتبەخ بۆ ئەوەی پەرداخێک ئاو بخوات بەڵام دەستی ناگاتە دەست شۆرەکە بەهۆی کورتی باڵای بۆیە دەست دەکات بە بیانوو گرتن ، کەسێکی بە تەمەن دەستی دەگاتە مەغسەلەکە وەلێ بە هۆی نەخۆشی ئیتر ناتوانێت بچێت بۆ سەر دەست شۆرەکە .

کەواتە منداڵ لەبەر ئەوەی ئەندامەکانی لەشی، بیرۆکەکانی، ئەزمونی ، یادەوەری گەشەی نەکردووە هەمیشە خەریکی بیانو گرتنە ، چونکە بیانوگرتنەکەی هۆکاری ئەوەیە کە توانای بەسەر پێداویستیەکانی چوار دەوری خۆیدا ناشکێ ،

لە پیریشدا بە نزیکەی هەمان دۆخە ئەندامەکانی لەش ، بیرۆکەکان ، ئەزموون ، یادەوەری کەسەکان گەشەی کردووە بەڵام دیسان دەپوکێنەوە و دەتکەنەوە بە منداڵەی کە توانای وەڵامدانەوەی پەرداخێک ئاو ، یان کەوجکێک شۆربات نیە و دەێڕێژی بە خۆتدا ، بۆیە لە پیرێتیشدا بیانوو گرتن دووبارە سەر هەڵدەدات

خاڵێکی تری هاوبەشی نێوان (منداڵ و پیر) داواکردنی خۆشەویستیە ، کە زۆرینەی خەڵکی درکی پێناکەن ، دایک و باوک لە خەم نەرەخساون بەڵکو خەمیان دەست پێدەکات ، هەر وەکو چۆن جێهێشتنی منداڵ ، لەبەردەم مەکینەی خەیاتی و چەقۆی گەورە و هیتەری کارەبایی ، ئاگری مەتبەخ ت

ترسناکە ، هەر بەو چەشنە جێهێشتنی دایک و باوک و کەس و کاری بەتەمەن لە کونجی ماڵەوە بە بێ لێپرسینەوە و سەردانی نەکردن و هەواڵنەپرسین ترسناکە ،

لەباوەش نەگرتنیان و دەست نەهێنان بە سەریاندا و یارمەتی نەدانیان لە رووی مادی و مەعنەویەوە (ترسی لە بیرچونەوە)یان لە لایەن کەسە نزیکەکانیان هانیان دەدات بۆ زوو لە ناو چون ،

ئەو دایک و باوکەی چۆن منداڵەکەی ئەکاتە کۆڵان و تۆپێکی پێئەدات و بێ چاودێری کردن پێی وایە کێشەی نیە ، لەپڕ یان ئەبێت بە ژێر ئوتومبێلەوە ، یان دەست درێژی دەکرێتە سەر ، جێهێشتنی کەسی بە تەمەنیش بەتەنها بەو ئەندازەیە و بگرە زیاتریش مەترسی دارە. هیچ شتێک وەک هەستی لە بیر چونەوە مرۆڤ ناکوژێ ، مرۆڤ هەر ئەوەندە هەستی کرد ئیتر گرنگ نیە بۆ کەس ، لە یەک ڕۆژدا بە ئەندازەی ساڵێک دەپوکێتەوە

نوقتە سەری دێڕ ....

*ئاگاتان لە منداڵەکانتان و و پیرەکانتان بێت ، نە منالەکانتان فڕێدەنە کۆڵان و نە پیرەکانتان لە کونجی ماڵەوە جێبهێڵن ، بەڵکو کاتیان بۆ لە باوەش گرتن و پێکەوە بوون بۆ تەرخان بکەن ، چونکە (بیانوو گرتن و داواکردنی خۆشەویستی و ترسی لە یاد چوون) لەو هەستانەن کە لە نێوان منداڵ و پیردا هاوبەشن

**لەم دۆخە ناخۆش و نەخوازراوەدا کە پرسە و مردن و کێشەی زۆر لە هەڵکشاندایە نازانم ئەم بابەتە پەروەردەیانەی ئێمە تا چەند گرنگی ماوە





ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif