ئه‌رمینیا و ئازه‌ربیجان رازی بوون له‌ مۆسكۆ كۆببنه‌وه‌

ليست هناك تعليقات



وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌رمینیا و ئازه‌ربیجان ره‌زامه‌ندیان ده‌ربڕیوه‌، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌یان سه‌ردانی مۆسكۆ بكه‌ن و به‌یه‌كه‌وه‌ كۆببنه‌وه‌.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا روونیكردووه‌ته‌وه‌، مۆسكۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی راوێژكاریانه‌ له‌ باره‌ی ئاڵۆزییه‌كانی هه‌رێمی ناگۆڕنۆ قه‌ره‌باغ رێكده‌خات و هه‌ردوو وڵاتی ئه‌رمینیا و ئازه‌ربیجانیش تێیدا به‌شداری ده‌كه‌ن.

ئاماده‌بوونی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و دوو وڵاته‌ بۆ به‌شداریكردن له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی راوێژكاریی، یه‌كه‌مجاره‌ له‌ دوای سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی نێوانیان له‌ (27ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2020)ـه‌وه‌. 




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق