دواین زانیاری لەسەر دۆخی تەندروستی قادری حاجی علی

ليست هناك تعليقات


چەند رۆژێکە قادری حاجی عەلی، یەکێک لە دامەزرێنەرانی بزووتنەوەی گۆڕان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە تەندروستیی قادری حاجی عەلی راگەیاندوە، "ئێستا تەندروستیی جێگیرە". 

کەسێکی نزیکی ئەو ئەندامەی دەستەی دامەزرێنەری بزووتنەوەی گۆڕانە و نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە رووداوی راگەیاندوە، "سەرەتا قادری حاجی عەلی وایزانیوە پەتای وەرزییە، بۆیە درەنگ سەردانی نەخۆشخانەی کردووە، ماوەی پێنج رۆژیشە لە نەخۆشخانەی فارووق لە سلێمانی خەوێندراوە". 

سەرەتا دۆخی تەندروستیی قادری حاجی عەلی ناجێگیر بووە و رێژەی ئۆکسجینی "زۆر دابەزیوە"، بەڵام ئەمڕۆ هەینی تەندروستی جێگیر بووە و رێژەی ئۆکسجینی زیاتر لە 93% بووە. سەرچاوەکەی رووداو بەمشێوەیە باسی تەندروستیی قادری حاجی عەلی کرد.

قادری حاجی عەلی یەکێکە لە ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری بزووتنەوەی گۆڕان، بەڵام ئێستا وازی لە بزووتنەوەکە هێناوە و لەگەڵ چەند سەرکردەیەکی دیکەی بزووتنەوەی گۆڕان ئاماژە بەوە دەکەن، لە ئەدای بزووتنەوەکەیان نیگەرانن.

تووشبوونی ئەو ئەندامەی دەستەی دامەزرێنەری بزووتنەوەی گۆڕان بە کۆرۆنا لە کاتێکدایە، بەرپرسانى تەندروستیى سلێمانى هۆشیارى دەدەن لە تەشەنەسەندنى زیاترى پەتای کۆڤید-19 لەو پارێزگایە. هێرش حەیدەر، سەرۆکى بۆردى رووبەڕووبوونەوەى کۆرۆنا لە سلێمانى رایگەیاند "ژمارەى ئەوانەى تووشی کۆرۆنا دەبن زۆر لەوە زیاترە کە بڵاودەکرێتەوە، مردنیش هەر زۆرە و دۆخەکە پڕ مەترسییە".

سەرچاوە /رووداو / ئەركان علی



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif