جیھان لە لێواری شەڕێكی دیكەی جیھانییە

ليست هناك تعليقات



وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمەریكا راگەیاند، دەبێت ئەمەریكا و چین سنوورێك بۆ رووبەڕووبوونەوەی یەكتر دابنێن، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ جیھان خۆی لە بەردەم رەوشێكی ھاوشێوەی شەڕی یەكەمی جیھانی ده‌بینێته‌وه‌.

راپۆرتێكی ئاژانسی"بۆلۆمبێرگ" رایگەیاندووە، كیسنجەر لەو بڕوایەدایە، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و چین، كە دەكرێت ململانێیەكەیان بە "شەڕی ساردی نوێ" ناو بنرێت، دەبێت سنووری رووبەڕووبوونەوە دەستنیشان بكەن، جەختیشیكردەوە، بەبێ ئەم دەستنیشانكردنە مەحاڵە گرژییەكان بە شێوەیەكی گشتی كەمبكرێنەوە.

وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمەریكا، لەم بارەوە گوتی: "ده‌توانن بڵێن ئەم كارە بە تەواوی مەحاڵە، بەڵام ئەگەر ئەمە بەتەواوی مەحاڵ بێت، ئیتر ئێمە خۆمان لەبەردەم رەوشێكی ھاوشێوەی شەڕی یەكەمی جیھانی دەبینینەوە".

بە دیدی كیسنجەر ململانێی نێوان واشنتن و په‌كین بەھۆی سەرھەڵدانی تەكنیكە نوێیەكان بوو، كە بووە ھۆی گۆڕانی دیمەنی جیۆسیاسی.

كیسنجه‌ر، "كە بە رێوی دیپلۆماسییەتی ئەمەریكا ناسراوە" جەختیكردەوە لە سەر قەناعەتی خۆی بەوەی كاتی ئەوە ھاتووە، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە گۆڕانكارییەكانی جیھانی نوێ تێبگات، كە زۆر ئاڵۆزە و هیچ وڵاتێك ناتوانێت له‌ یه‌ككاتدا له‌ بواره‌كانی ئابووری و ستراتیجیدا بەردەوام بێت لە پاراستنی ھەژموونی خۆی.

كیسنجەر لە ساڵی 2019 رایگەیاندبوو، ململانێی نێوان ئەمەریكا و چین لەوانەیە "ئەنجامی نالەبار و خراپی" لێبكەوێتەوە، لەوانەشە "ئەو ئەنجامانە لەوانەی شەڕەكانی جیھانی خراپتر بێت" و بۆ ئەوەی ئەمەش روونەدات، ئامۆژگاری ھەردوو وڵاتی كردبوو، چارەسەری كێشەكانیان بكەن.

لە تەمموزی رابردوو، وەزیری دەرەوەی چین، وانگ یی رایگەیاندبوو، ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی نێوان هه‌ردوو وڵات داڕمێن، ئه‌وا؛ په‌كین رێوشوێنی شێلگیرانە و یەكلاییكەرەوە دژ بە واشنتن دەگرێتەبەر.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif