واز لەمردوەکان بێنن و وانە و پەندی لێ وەرگرن..

ليست هناك تعليقات


عثمان نوورسی
-
ئەوەی دەمڕێ و لەعەینەک و بەبینینی من و تۆ لەبازنەی ئیمان و ئیسلامدا نی یە ، مەرج نیە بێ دین و کافر هەژمار بکرێ لای حەق تەعالا

چوون دینی پڕ ڕەحمەت و ئەخلاق و جوانی خوا غائیبە و دەمێک زەمانە وونە

ئەو ، ئەوان ، دینی من و تۆ ، دەبینێ ؟! دینی شێخ و مەلا و حاجی و خەڵک دەبینێ؟!

دینێک دەبینێ کە بانگەشەکاران و پەیڕەوکەرانی لەهیچ خراپەیەک نەگەڕاونەتەوەو ناگەڕێنەوە ؟!

درۆ ، دزی ، کوشتن ، بوختان ، فێڵ ، بازرگانی بەدین و ناهۆشیاری خەڵکەوە دەبینێ ؟! ئەو ، ئەوان دینی خوا لەمن و تۆدا دەبینن

بۆیە کەسێک دژایەتی ئەو دینەدەکات من و تۆ نمایشمان کردووە مەرج نیە بەدژایەتی دینی خوا حیساب بکرێت .

ئێستا دەبێ کێمان تاوانبار تر بین لای حەق تەعالا ، من یان ئەو

بۆیە بڕیاری قیامەت بۆ کەس مەدە چوون بەدەستی من و تۆ نی یە ، بڕیاری من و تۆ کارێک لەسەر بڕیاری خوا ناکات

خوایەک دادگایی مرۆڤەکان دەکا یحکم بالعدل والرحمة والمغفرة

لەبەر ئەوەی هەم عادل هەم غفار و رحمن و رحیم مثقال ذرە لەخێر و شەڕ وون نابێ !!

باشترین شتێک بیڵێین ئەوەیە

من لە قیامەتی خۆم دڵنیانیم بەهۆی کردەوەکانی خۆم و ئەو وێنە نادینیەی پێشکەشم کردوە لەسەر دین

بۆیە بۆ هەر کەسێک داوای ڕەحمی خوا دەکەم تا بەڵکو منی تاوانباریش بەر ڕەحمی خوا بکەوێ ...

دڵخۆش مەبە بەچونە دۆزەخی کەس لەکاتێکدا چونە بەهەشتی خۆت بەربەستی زۆری لەبەرە ..



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif