ئێران داوای هەڵوێستی یو ئێن دەکات

ليست هناك تعليقات



وەزیری دەرەوەی ئێران داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات تا بڕیارێک بدات لەسەر ئەوەی بە "تاکڕەوی ئەمریکا" ناودێری دەکات.

موحەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتارەکەیدا بۆ ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ئاستێکی باڵادا بوو ئەم داوایەی کردووە هاوکاتی هەروادێ و زیاد کردنی فشارەکان لەلایەن ئەمریکاوە لەسەر کۆماری ئیسلامی ئێران.

زەریف دەڵێت " هەشت شەڕی خوێناوی کە ئەمریکا کردوویەتی یان دەستی هەبووە تیایدا لە ساڵی 2001ەوە بە ناوی شەڕی دژی تێرۆرەوە، بوونەتە مایەی کوژرانی سەدان هەزار کەسی بێتاوان و زیانی بێ ئەندازەی گەورەی لە کۆمەڵگەکان و خێزانەکانیش داوە."

وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتارە ڤیدیۆییەکەشیدا داوا دەکات وەک دەڵێت "نەتەوە یەکگرتووەکان لە حەفتاو پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنیدا پێویستە هەڵوێستی یەکگرتووی هەبێت دژی تاکڕەوی و شەڕ."

ئێران لە پاش هێرشە تێرۆرکارییەکانی یازدەی سەپتێمبەری ساڵی 2001 پشتیوانی لە ڕوخاندنی ڕژێمی تاڵیبان دەکرد لە ئەفغانستان، بەڵام دواتر پەیوەندییەکان بەرەو ڕەوشێکی خراپ ڕۆیشتن.

بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک ترامپ تاکلایەنە ژمارەیەک سزای قورسی سەپاندۆتە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران، بە هیوای ئەوەی تاران دەست هەڵگرێت لە پشتیوانیکردنی هێزە نیمچە لەشکرییەکانی ناوچەکە.

ئەمریکا، ئێران بە گەورەترین وڵاتی جیهان دادەنێت بۆ پشتیوان کردنی تێرۆریزم و دەشڵێت تەواوی سزاکان بە مەبەستی گۆڕینی ڕەفتارەکانی ئێرانە.

بەڵام لەم چەند مانگەی ڕابردوودا، ئەمریکا نەیتوانی پشتیوانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بەدەست بێنێت تا گەمارۆی چەک لەسەر ئێران درێژ بکرێتەوە و تەنانەت هاوپەیمانە نزیکەکانیشی گومانیان هەبووە لەوەی ئەمریکا بتوانێت تەواوی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بسەپێنێتەوە بەسەر ئێراندا.

75ەمین ساڵیادی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی 21 مانگی 9 دەستیپێکرد، بەڵام زۆرێک لە وڵاتان جەختیان دەکردەوە لەوەی 3 خولەک وتار لەو کاتەدا کەمە و جەختیان لە مافی خۆیان دەکردەوە کە وەک ئاڕاستەی باو وتارەکانیان پێشکەش بکەن، هەر بۆیە ئەو وڵاتانە ئەمڕۆ دووشەممە وتاریان پێشکەش کردۆتەوە.

زۆرێک لە وتارەکان وەک نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت هەر لە مانگی نۆدا تۆمار کراون و ئێستاش هەمان ئەو وتارانەیە بڵاودەکرێنەوە بەبێ ئەوەی نۆژەن کرابنەوە.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif