سەرۆکی تورکیا دەچێتە پاڵ بایکۆت کردنی کاڵای فەڕەنسایی

ليست هناك تعليقات


سەرۆکی تورکیا پشتیوانی لە داواکان دەکات بۆ بایکۆتکردنی کەرەستە و کەلوپەلی فەڕەنسایی و ئەمەش بۆتە هۆکاری پەرەسەندنی زیاتری ئاڵۆزییەکانی نێوان فەڕەنسا و وڵاتانی ئیسلامی لەسەر دۆسێی ئیسلام و ئازادی ڕاگەیاندن.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، پێشەنگی هەوڵەکان بوو بۆ دژایەتیکردنی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا، بەهۆی ئەو داکۆکییە بەهێزەی دەیکات لە مافی گاڵتەجاڕی بە ئاین، لەپاش کوژرانی مامۆستایەکی فەڕەنسایی کە وێنەی کاریکاتێری موحەمەد پێغەمبەری موسڵمانانی نیشانی خوێندکارەکانی دابوو.

ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆکی تورکیا دەنگی خۆی خستە پاڵ داواکردنی وڵاتانی عەرەبی بۆ بایکۆتکردنی کەرەستە و کەلوپەلی فەڕەنسایی.

ئەردۆغان دەڵێت "هەرگیز متمانە بە کەرەستە و کەلوپەلی فەڕەنسایی مەکەن و مەیکڕن."

هەر ئەمڕۆ دووشەممە، تورکیا ناڕەزایی دەربڕیوە بەرامبەر کوشتنە دڕندانەکەی سامۆئێل پاتی مامۆستا فەڕەنساییەکە.

ئەم ناڕەزایی دەربڕینەی تورکیاش دوابەدوای ڕاگەیاندندێکی فەڕەنسایە کە دەڵێت "جێی بێهیواییە کە تورکیا بە فەرمی دژی ئەو کوشتنە نەوەستاوەتەوە."

ئیبراهیم کاڵن، وتەبێژی سەرۆکی تورکیا دەڵێت "زۆر بە توندی ناڕەزایی دەردەبڕین لەسەر ئەو کوشتنە دڕندانەیەی سامۆئێل پاتی و ئەو بەربەریەتەش ڕەت دەکەینەوە. ئەو کوشتنە هیچ ڕەواییەکی تیادا نییە."

لە ئێستادا لە بازاڕەکانی کوێت و قەتەر و وڵاتانی تری کەنداودا، کەرەستە و کەلوپەلی فەڕەنسایی لادراون و لە سوریاش، خەڵک وێنەی ماکرۆنیان سوتاندووە و لە لیبیاش ئاڵای فەڕەنسایان ئاورداوە.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif