بەهای لیرە دابەزی

ليست هناك تعليقات


دابەزینی بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار بەردەوامە و نرخی هەر دۆلارێک 8 لیرەی تێپەڕاندووە. ئەوەش وایکردووە، گوشاری زیاتر لەسەر حکومەتی تورکیا دروستبێت. پارتەکانی ئۆپۆزیسیۆن ئاکپارتی بە داتەپینی ئابووریی وڵات تۆمەتباردەکەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیشدا گوتەیەکی موحەرەم ئینجە دووبارە کەوتەوە رۆژەڤ. لە حوزەیرانی 2018 موحەرەم ئینجە کە ئەوکاتە بەربژێر بوو بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا و رکابەری ئەردۆغان بوو، چەند بۆچوونێکی لەبارەی بەهای لیرە خستبووەڕوو.

موحەرەم ئینجە، بەربژێری پێشووی سەرۆکایەتیی تورکیا ئاماژەی بەوە کردبوو، "ئەگەر جارێکی دیکە ئەردۆغان هەڵبژێردرێتەوە، دۆلار دەبێتە 8 بۆ 9 لیرە و وڵات مایەپووچ دەبێت. من پێتان دەڵێم؛ وڵات مایەپووچ دەبێت، چونکە کەس نەماوە شەڕی لەگەڵدا نەکات. لە تورکیا و لە جیهانیشدا کەس نەماوە شەڕی لەگەڵ نەکات".

گوشارەکانی سەر حکومەتی تورکیا لەکاتێکدان، ئێستا ئەو وڵاتە لە پرسەکانی دەریای ناوەڕاست، سووریا، لیبیا و شەڕی قەرەباخدا لایەنگرە. هاوکات رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لێدوانی دژی یەکدی دەدەن؛ رۆژی دووشەممە ئەردۆغان داوای لە خەڵکی وڵاتەکەی کرد کاڵای فەرەنسی بایکۆت بکەن.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا گوتی، "ئێستا من لێرەوە بانگەواز لە گەلەکەم دەکەم. هەروەک چۆن لە فەرەنسا دەڵێن کاڵای مارکەی تورکی مەکڕن، منیش بە گەلەکەم دەڵێم؛ بە هیچ شێوەیەک گرنگی بە کاڵای مارکەی فەرەنسی مەدەن و مەیکڕن".

لە رۆژانی نێوان 26ی ئەیلوول و 26ی تشرینی یەکەمی 2020، بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی لە 7.66 بۆ 8 لیرە دابەزینی تۆمارکردووە. ئێستا نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە زیاتر لە 8 لیرەیە.








ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif