فارس نەورۆڵی
-
فەلسەفەی نووسینەوەی مێژوو فێربوونە لە مێژوو خۆ ئامادەکردنە بۆ ئایندە و بۆ گەشەی کۆمەڵ یان بۆبەهێزکردنی پێگەی هەر نەتەوەیەک بەسود وەرگرتن لەخاڵەئەرێنی ونەرێنیەکانی مێژوو، مێژووش هەمیشە دوو جۆرە. وەک گەورە کەسایەتی جاسوسی فەرەنسی کانت دمارانشی دەڵێت: ( دوو جۆر مێژوو هەیە، یەکێکیان ئەو مێژوووەیە کە دەبینرێت کە مێژووی ڕەسمییە، ئەوی دیکەیان مێژووی نهێنییە یان ڕوداوێکە لە پشتی پەردەوە) ئەگەر سەیری مێژووی کورد بکەین مێژووییەکی ماندوو شەکەت، مێژووییەکی غەمگین مێژووییەکی شێوێنراو، وەک دەڵێن مێژوو سەرکەوتووەکان دەینووسنەوە. بۆیە مێژووی کورد لە زۆر جێگادا پێویستی بە ساغکردنەوە هەیە، چونکە بەبیرکردنەوەی کوردی وقەڵەمی کوردی نەنوسراوەتەوە دەکرێ بڵێن مێژووی کوردودەسەڵاتەکانی هەرلەمیرەکان تاشۆڕشەیەک لەدوای یەکەکان کەمیرین نوسراویان لێ بەجێماوە یان نیمانە یاخودکەمترین نوسینمان هەیە،زۆربەی مێژووی کورد یان بیانییەکان نووسیوویانەتەوە یاخود قەڵەمەکانی وڵاتانی دەوروبەر، ئەم نووسینەوەش لە بەرژەوەندی نەتەوەی سەردەستە، ئەو کوردانەش مێژووی کوردیان نووسییووەتەوە بەرمەبنای مێژوونووسانی بیانی نوسیویانەتەوە. ئەوانەش مێژووی نوێێی بزوتنەوەی کوردستانیان نووسیووتەوە نەیانتوانیووە بێلایەنی خۆیان بپارێزن، بەڵکو بەشێکی بۆ یەکترشکاندن تەرخان کراوە. لێرەدا مەبەستمە قسە لەسەر نوێترین کتێبی بەڕێز سەرۆک مەسعوود بارزانی بکەم بەناوی ( بۆ مێژوو )
سەرەتا ئەگەر لە بەرگی کتێبەکە وردببینەوە لە ناوەڕۆکی کتێبەکە تێدەگەین، دەکرێ بڵێین ئەم کتێبە مێژووی سەدەیەک زیاتری مێژووی کوردە لە پوختەیەکدا، کە لە دابەشکردنی کوردستانەوە دەسپێدەکات هەتا ئەم چرکەساتە کە بەڕێزیان یاریزانێکی سەر ڕاستی بەشێک لە ڕوداوەکانی ئەم مێژووە بووە. کتێبەکە لە چرکە ساتەکانی دابەشکردنی کوردستان و بەرژەوەندی زلهێزەکانەوە باسێکی ڕاستگۆیانەی مێژووی کورد دەکات، هەتا دامەزراندنی دەوڵەتی عێراق. لەو ماوەدا باس لە بەریەککەوتنەکان و شەڕو گفتوگۆی نێوان کوردو ئەوانی دیکە دەکات و ئامادەی سیاسەتی نێودەوڵەتی لەو قۆناغەدا.
دواتر باس لە ڕاپەڕین و کۆنگرەی ئۆپوزسیۆنی عێراقی دەکات کە قسەکردن بووە لەسەر پێناسەی نوێی عێراق دوای ڕوخانی بەعس، لە بەشێکی دیکەی کتێبەکەدا باس لە شەڕی داعش و چۆنیەتی پەلاماردانی بۆ سەر کوردستان و هۆکارە گوماناوییەکان لە پشتی ئەم پەلامارە، ڕۆڵی هاوپەیمانان و هەڵوێستی عێراق بەرانبەر پێشمەرگە و حکومەتی هەرێم،
لە بەشێکی دیکەدا باس لە جوڵەی دبلۆماسی کوردی دەکات، چۆنییەتی گەشتە دبلۆماسییەکان و دیداری ئۆباما و بایدن، باسکردن لە سەربەخۆیی و ڕیفراندۆم لەتەک ئۆباما و بایدن و ناوەندەکانی بڕیار لە ئەمریکا. لە هەمانکاتدا سەردانی ئەوروپاو گفتوگۆکردن سەبارەت بە پرسی سەربەخۆیی و ئەنجامدانی ڕیفراندۆم دواتر باس لە گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدا دەکات لەتەک حکومەتی عێراق و هێزە عێراقیەکان لەسەر بنەمای ( یاخود جێبەجێکردنی دەستور و هاوبەشی ڕاستەقینە، یان وەک دوو دراوسێی باش پێکەوە بژین ) بۆ باسکردن لە دۆخی کورد و چەوسانەوەی کورد لە عێراقدا داوای پشتگیری و تێگەیشتن لە جیهان وناوچەکە و عێراق دەکات بۆ سەربەخۆی کوردستان لە ڕێگای ڕیفراندۆمەوە. دواتر قسە لەسەر ڕای نێودەوڵەتی بەرامبە ریفراندۆم دەکات لە ناڕوونی هەڵوێستیان بۆ ئایندەی کوردستان ،لە گەڕانەوەیدا بۆ کوردستان کۆبوونەوە لەتەک سەرکردەی حزبەکان گرێ دەدات و باسی هەڵوێستی ئەمریکا و ئەوروپا و گفتوگۆکان لەتەک حکومەتی عێراقی بۆ کردوون. لە باسکردنی کۆبوونەوەدا ئاماژە بە پرسیارێکی بەڕێز عەلی باپیر دەکات، کە دەڵێت:
ئەم ئەرکە زۆر قورسە بەڕێزت دەتوانی گرەنتی جێبەجێکردنی بکەی؟
بارزانی لە وەڵامدا دەڵێت: ئەگەر لەناوخۆ تێکی نەدەن بەڵێ، واتە سەرکەوتنی پرۆسەکەی گرێدا بە یەکڕیزی ناوماڵی کوردەوە. لە بەشێکی دیکەدا باس لە ئامادەکارییەکانی ڕیفراندۆم دەکات و دواترسەرکەوتنی ڕیفراندۆم ،لەلایەکی دیکەوە باس لە ڕوداوەکانی شازدەی ئۆکتۆبەر و کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی دەکات. دوای دێتە سەر پەلامارەکانی حەشدی شەعبی بە هاوکاری وڵاتێکی دراوسێ و حزبوڵای لوبنان ، لەهەمان کاتدا ئاماژەبەپەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان جەنابیان ومەلیکی ئوردن دەکات. لە کۆتایدا لە بەشی پاشکۆ و بەڵگەنامەکاندا باس لە پەیوەندی هەرێم و بەغدا لە سەردەمی حکمەتەکانی ئەیاد عەلاوی ومالکی و جەعفەری و عەبادی دەکات و قسەلەسەرپێشێلکارییە دەستوورییەکان دەکات وبەدیکۆمێنت دەیانخاتە ڕوو،دواتر باس لە ڕەهەندە دەستوری و یاساییەکانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆی کوردستان دەکات. بۆیە دەرەنجام دەکرێ بڵێین ئەم کتێبە زۆر شتی نەوتراوی وت. واقیعی ڕووداوەکانی بەو شێوەیە گێڕاوەتەوە کە ڕوویداوە، نەک لەژێر کاریگەری سۆز و ئایدۆلۆجیای حزبی. مێژووییەکە بە مانی فەلسەفەی مێژوو،
بۆیە پێویستە بخوێنرێتەوە. دەشتوانین بڵێین کتێبی بۆ مێژوو دەبێتە ڕاسترین و ڕاستگۆترین مێژوو بۆ نەوەکانی داهاتوو. لە کۆتایدا پێشنیاز دەکەم ئەم کتێبە وەربگێڕدرێتە سەر زمانەکانی ئینگلیزی و عەرەبی و تورکی و فارسی، کردنی بە ئینگلیزی بۆ تێگەشتنی ناوەندە ئەکادیمییەکانی بیانی لە مێژووی ڕیفراندۆم، وەرگێڕانی بۆ فارسی و عەرەبی و تورکی بۆ ئەوەی ڕۆشنبیرانی ئەو نەتەوانە لە هەقیقەتی ویست و داواکاری گەلی کورد تێبگەن ،لەلایەکی دیکەوە لەو سێ پارچەی جەستەی نیشتیماندا خوێندنی زمانی دایک قەدەغەیە و گەنجانی کورد بە زمانەکانی ئەو نەتەوانە دەخوێننەوە، کە کوردستانی بەسەردا دابەشکراوەبۆیە بۆئاشنابوونی گەنجانی کوردلەوپارچانەی دیکەی نیشتیمان بەحەقیقەتی مێژووی پێداویستییەکی مێژووییە کتێبی( بۆمێژوو) وەربگێڕدرێتە سەر زمانەکانی فارسی وکوردی وعەرەبی، ئەم وەرگێڕاندنە کاریگەری ئەرێنی لەسەرزاکیرەی سیاسی گەنجانی کورد دروست دەکات . دوا قسەم لەسەر کتێبی بۆ مێژوو پێویستە بۆ تێگەیشتن لە مێژوو بخوێنرێتەوە. داواشم لەخوێنەران ئەوەیەهەرچۆن ،کتێبی بۆمێژووبەچاویلکەی حیزب نەنوسراوە ئاواش بەچاویلکەی حیزبی نەیخوێننەوە
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق