سالار محمود: پەرلەمانتاران قسەی دڵی خەڵکیان کرد، حکومەتیش گرفتەکانی خستە بەردەم پەرلەمان

ليست هناك تعليقات

 


سالار محمود، چاودێری سیاسی و پەرلەمانتار لە خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان، سەبارەت بە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارای، ڕایگەیاند: كەمترین موزایەدە لەپەرلەمان کرا، زۆرترین کێشەی خەڵک خرایە روو. بەردەوامی لەم جۆرە دانیشتنە بە وەرزی باشترە. تەنانەت ئەگەر بۆ لێپرسینەوە لە سەرۆکایەتی حکومەت و وەزیرەکانیش بێت.

سالار محمود، دانیشتنی ئەمڕۆ بە ئیجابی دەبینێت و پێی وایە پەرلەمانتاران قسەی خەڵكیان كرد و تیمی حكومەتیش قسەی خۆیان كرد و كەم وكورتیەكانیان خستە ڕوو و دەڵێت: پەرلەمانتاران قسەی دڵی خەڵک و خۆیان کرد، حکومەتیش گرفتەکانی خۆیان خستە بەردەم پەرلەمان و ئەم دانیشتنە تەلیسمی ساردی نێوان حکومەت و پەرلەمانی تائاستێک رەواندەوە.

لە كۆتاییدا ئەو چاودێرە سیاسیە پێی وایە: پەرلەمانێکی بەهێز حکومەت بەهێز دەکات. بە پێچەوانەوە پەرلەمانێکی لاواز رۆڵی حکومەتیش لاواز دەکات. بەپێی پێوەری زانستی سیاسی، لەبەر ئەوەی کێشەکان زادەی ئەمڕۆ نین و بە پرۆسە کەڵەکەیان کردوە، چارەسەرەکەشیان هەر بە پرۆسەو هەنگاو بەهەنگاو دەکرێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif